حكومه‌تی هه‌رێم رۆژێك پشووی راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوز ـ
حكومەتی هەرێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی راپه‌ڕینه‌وه‌ رۆژێكی هەفتەی داهاتووی كردە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاكان.


سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: رۆژی 5ی ئازاری هەموو ساڵێك بەبۆنەی دەستپێكی راپەڕینی خەڵكی باشووری كوردستان لە دژی حكومەتی بەعسی هەڵوەشێنراو، پشوی فەرمی دەبێت.

سه‌فین دزه‌یی وتیشی: "ئه‌م پشووه‌ به‌پێی یاساكانی پێشوو دانراوه‌ و ئه‌و رۆژه‌ كراوه‌ته‌ پشوو، بۆیه‌ شتێكی تازه‌ نییه‌ په‌یوه‌ندی به‌مساڵه‌وه‌ بێت".


PM:03:45:28/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 9201 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت