قوباد تاڵه‌بانی: هیچ مووچه‌خۆرێك له‌سیستمی بایۆمه‌تری به‌ده‌رنابێت
وێستگه نیوز -
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هره‌ێمی كوردستان رایگه‌یاند كه زیاتر له سه‌دا 95ی مووچه‌خۆرانی مه‌ده‌نی تائێستا فۆڕمییان له سیستمی بایۆمه‌تری پڕكردووه‌ته‌وه و ناویان تۆمار كردووه، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه هیچ مووچه‌خۆرێك له‌سیستمی بایۆمه‌تری به‌ده‌رنابێت.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان وتی: "به‌خۆشحاڵییه‌وه له ئێستادا سیستمی بایۆمه‌تری له سلكی سه‌ربازیش ده‌ستی پێكردووه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "هیچ كه‌سێك له‌م پرۆسه‌یه به‌ده‌رنابێت و ده‌بێت هه‌موو مووچه‌خۆرێك ناوی خۆی تۆماربكات".
قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: "ئه‌م سیستمه ده‌بێته مایه‌ی زانیاری دروست له‌سه‌ر ته‌واوی مووچه‌خۆران له هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دوای ته‌واوبوونی ده‌زانین مووچه ده‌درێت به كێ و ده‌ریشده‌كه‌وێت كێ به هه‌قی خۆی مووچه وه‌رده‌گرێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، بندیواره‌كان ئاشكرا ده‌بن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه "ئێمه به‌م رێگه‌یه مه‌به‌ستمانه دوای كۆتاییهاتنی ناو تۆماركردن له سیستمی بایۆمه‌تری سیستمی مووچه چاكبكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها كارمان نییه به‌ڵكو مه‌به‌ستیشمانه هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌یرانه ئابووریه ده‌رباز بكه‌ین كه رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند كه "وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌ركی سه‌رشانمانه ئه‌و بارودۆخه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، گه‌شبینیشم كه حكومه‌تی هه‌رێم ئیراده‌ی هه‌یه ده‌ستبه‌رێت بۆ مه‌له‌فه گرنگه‌كان و چاكسازی راسته‌قینه ئه‌نجام بدات و دۆخه‌كه به‌ره‌و باشی ببات و حكومه‌ت و حكومڕانییه‌كی دروست به‌ده‌ستبهێنین بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان".
PM:04:11:28/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 2349
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت