هۆشداری له به‌كارهێنانی جۆره میزه‌ڵدانێك له بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كاندا ده‌درێت
وێستگه نیوز -
له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا له‌شاری سلێمانی، 7 حاڵه‌تی سوتانی منداڵان به میزه‌ڵانی غازی له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی سوتاوی و نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری دا تۆماركراوه، خوێندكارێكی دكتۆراش له نه‌خۆشخانه‌ی ناوبراو هۆشداری ده‌دات به‌دایك و باوكی منداڵان بۆ دووركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره میزه‌ڵانه غازییه له بۆنه‌و یاده‌كانی له‌دایك بووندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسییه.
دیارده‌ی یارییه ئاگرینه‌كان و میزه‌ڵانی غازی له بۆنه‌و یاده‌كانی رۆژی له‌دایكبووندا، یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه به‌هۆیه‌وه رووداوی ناخۆشی سوتانی منداڵان ڕووده‌دات به‌تایبه‌ت له وه‌رزی سه‌رمادا.
سوتانی ئه‌و ژماره‌یه‌ش به‌هۆی ئه‌م جۆره له میزه‌ڵدانه‌وه، یه‌كێكه له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه له‌مانگی 9ی ساڵی ڕابردوو تاوه‌كو مانگی 2/2017 له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی سوتاوی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ئێمێرجێنسی-دا تۆماركراوه.
له‌وباره‌یه‌وه كاردان ئه‌حمه‌د نه‌جار خوێندكاری دكتۆرا، تیشكی خسته سه‌ر هۆكاره‌كانی سوتانی منداڵان به‌وهۆیه‌وه و وتی: "گازی ئۆكسجین یه‌كێكه له‌و پاڵنه‌رانه‌ی یارمه‌تی زیاتری سوتان ده‌دات، بۆیه به‌شێكی ئه‌و منداڵانه‌ی سوتاون و داخڵی نه‌خۆشخانه‌ی سوتاوی كراون ده‌موچاویان یان ده‌ستیان به‌هۆكاری یارییه ئاگرینه‌كان و ئه‌و جۆره له میزه‌ڵانی غازی بووه".
كاردان ئه‌حمه‌د ڕێنمایی ده‌دات به‌دایك و باوكی منداڵان كه دووربكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی ئه‌و میزه‌ڵانه غازییه له‌بۆنه‌و یاده‌كانی له‌دایكبووندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌ترسیداره و ده‌بێته هۆی سوتانی ده‌ست و ده‌موچاوی منداڵه‌كانیان.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر هاتوو به‌كاریش هات، نابێت له شوێنێكی داخراوداو له نزیكی پریشكی ئاگری یارییه ئاگرینه‌كان تر بێت یاخود له نزیكی زۆپای ناو ماڵ به‌كاربهێنرێت، چونكه له‌كاتی ته‌قینیدا په‌نگ ده‌خواته‌وه‌و ئاگرێكی گه‌وره و سوتێنه‌ر دروست ده‌كات كه زیانی گه‌وره‌ی به‌دوادا دێت".
سه‌رچاوه: dohsuli
PM:04:33:28/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1442
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت