هه‌لێكی كار به پاره‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ حاكمی دوبه‌ی
وێستگه نیوز –
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، حاكمی دوبه‌ی هه‌لێكی كاری به پاره‌یه‌كی زۆر راگه‌یاند و هه‌موو دانیشتوانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوم جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات، سه‌رۆك وه‌زیران و حاكمی دوبه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاند كه به‌دوای "هیوابه‌خش"دا كه له وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ستپێشخه‌ری خێرخوازی بكات، ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی كار بكات.
شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوم هاوكات راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه مه‌رجه‌كانی هه‌لی كاره‌كه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تێدایه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه مووچه‌كه‌ی ملیۆنێك درهه‌می ئیماراتییه كه نزیكه‌ی 270 هه‌زار دۆلار ده‌كات.
ئه‌م راگه‌یاندنی هه‌لی كاره له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه جیهانییه‌كانی شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوم حاكمی دوبه‌ی دایه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به مه‌رجه‌كانی هه‌لی كاره‌كه دراوه كه پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات شاره‌زایی له بواری خزمه‌تگوزاری خه‌ڵكیدا هه‌بێت و شاره‌زایی له ده‌ستپێشخه‌ری له‌ناو كۆمه‌ڵگه و كاركردن و كاری خۆبه‌خشانه و هه‌ر كارێكی مرۆیی و خێرخوازی و پسپۆڕی هه‌بێت كه ده‌بێته‌هۆی دڵخۆشكردنی خه‌ڵكی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه پێویسته له كۆمه‌ڵگه‌دا كه‌سێكی باش بێت و خووڕه‌وشتی جوان بێت و بڕوای به ناسنامه‌ی كه‌سانی چوارده‌وری له جیهانی عه‌ره‌بی هه‌بێت و ته‌مه‌نی له‌نێوان 5 بۆ 95 ساڵدا بێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌و هه‌لی كاره به‌ده‌ستبێنن پێویسته سی ڤی-یه‌كانیان بنێرن بۆ پێگه‌ی www.arabhopemakers.comو له‌مڕۆ سه‌عات چواری ئێواره به كاتی دوبه‌ی ده‌رگای پێشكه‌شكردن ده‌كرێته‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
PM:05:34:28/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 12504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت