له‌سه‌ر پاره‌ی هاندانی مانگی يه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
وێستگه نیوز –
هاوكات له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی پاره‌ی هاندانی مانگی 12 به‌سه‌ر مامۆستایان‌دا، به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه و خوێندنگاكان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه لیستی مانگی 1 ئاماده بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور به‌ڕێوبه‌ری سه‌رجه‌م قوتابخانه و خوێندنگاكان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه به‌رواری 2017/3/1 كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی سه‌ردانیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاره‌ی هاندانی مامۆستایان.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه و خوێندنگاكان ئاگاده‌ده‌كرێنه‌وه كه له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا لیستی هاندانی مانگی 1 ئاماده‌بكه‌ن و بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ په‌روه‌رده به‌مه‌رجێك به كۆمپیوته‌ر تایپ بكرێت و ده‌ستنووس نه‌بێت".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ له سنووری په‌روه‌رده‌كانی سلێمانی و رانیه پاره‌ی هاندانی مانگی 12ی مامۆستایان دابه‌شكرا كه بۆ مامۆستایانی ناوشار 100 هه‌زار دیناره و بۆ مامۆستایانی ده‌ره‌وه‌ی شار 150 هه‌زار دیناره.
PM:06:42:28/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 8010
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت