پلان بۆ گه‌شتێكی گه‌شتیاری به‌ده‌وری مانگدا داده‌نرێت
وێستگه نیوز –
كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد كه سه‌رقاڵی پلاندانانه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتێكی گه‌شتیاری به‌ده‌وری مانگدا و دوو كه‌س پاره‌یان بۆ گه‌شته‌كه داوه.
كۆمپانیای "SpaceX"ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی 2018دا گه‌شتێكی گه‌شتیاری به‌ده‌وری مانگدا ئه‌نجام بده‌ن.
ئیولن ماسك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای "SpaceX" ئاشكرای كرد كه دوو گه‌شتیار پاره‌یه‌كی زۆریان وه‌ك پێشه‌كی بۆ تێچووی گه‌شته‌كه داوه.
ئیولن ماسك وتی: "دوای 45 ساڵ گه‌شته‌كه به ده‌رفه‌تی یه‌كه‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان بۆ بۆشایی ئاسمان داده‌نرێت".
دوو گه‌شتیاره‌كه كه تا ئێستا ناویان ئاشكرا نه‌كراوه له كاتێكی دواتری ئه‌مساڵدا به گه‌شتێكی ئه‌زموونی و به كه‌شتییه‌كی ئاسمانی به‌بێ تیمی سه‌رپه‌رشتی، ده‌چنه بۆشایی ئاسمان.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای "SpaceX" ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هاوكاری ئاژانسی گه‌ردوونی ئه‌مریكی "ناسا" هۆكاره بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كه.
ئیولن ماسك ره‌تیكرده‌وه ناوی دوو گه‌شتیاره‌كه ئاشكرا بكات و ته‌نها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یه‌كتری ده‌ناسن و ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی هۆلیود نین.
وتیشی: "وه‌ك چۆن كه‌شتیوانه‌كان به كه‌شتی ئاپۆلۆ چوونه بۆشایی ئاسمان، دوو گه‌شتیاره‌كه گه‌شته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و هیواو ئومێدی مرۆڤایه‌تی ده‌به‌نه بۆشایی ئاسمان و حه‌زی زانینی شته‌كان پاڵنه‌ریانه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌رله‌وه‌ی له كاتێكی دواتری ئه‌مساڵدا گه‌شته ئه‌زموونییه‌كه‌یان بكه‌ن، پشكنینی پزیشكی توانای جه‌سته‌ییان بۆ ده‌كرێت و مه‌شقیان پێده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یه‌كه‌م گه‌شتیان كه ئه‌زموونییه به كه‌شتییه‌كی ئاسمانی بێت كه هیچ تیمێكی تێدا نابێت و به‌كۆمپیوته‌ر ئاراسته ده‌كرێت و گه‌شته‌كه‌ی تریان له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2018دا له‌گه‌ڵ تیمێكی مرۆیی بێت.
روونیشیكرده‌وه كه گه‌شتیاره‌كان ده‌زانن كه ئه‌و ئه‌زموونه هه‌ندێك مه‌ترسی تێدایه و له‌سه‌ر مانگ نانیشنه‌وه، به‌ڵكو ته‌نها گه‌شتێكی ئاشكراكردنی رووی مانگ ده‌بێت.
له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه تا ئێستا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هیچ كه‌شتیوانێكی ئاسمانی نه‌ناردووه‌ته‌وه سه‌ر مانگ.
سه‌رچاوه: BBC
PM:07:28:28/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 3029
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت