ئهنجومهنی وهزارهتی خوێندنی باڵا چهند بڕیارێكی دهركرد
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا، مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا وەک خۆی بمێنێتەوە، بۆ ئەمساڵی خوێندنیش زیاتر لە 15 هەزار خوێندکار لە خوێندنی ئێواران و سیستمی پارالێڵدا وەرگیراون.
بەسەرپەرشتی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ئەنجومەنی وەزارەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆبووەوە، هەروەها یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا، داواکاری خوێندکارانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای خستە بەردەم ئەنجومەنەکە کە تێیدا داوای گۆرانکاری کرابوو لە مەرجی توانستنی زمانی ئینگلیزیدا، ئەنجوومەنەکەش بڕیاریدا، مەرجی زمان هەر وەک خۆی بمێنێتەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند: "پرۆژەیەکمان هەیە بۆ دابینکردنی ژمارەیەک کورسی ساڵانەی خوێندن بۆ خوێندنی بەرایی بۆ زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ خوێندکارانی بیانی، پرۆژەکەش ناوێکی کوردی لێ دەنێین و زانکۆکانیش بەپێی توانای خۆیان دەتوانن ژمارەی خوێندکاران دیاری بکەن".
محەمەد سابیر بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون، لە کۆبوونەوەکەدا ئاماری خوێندکارانی خوێندنی ئێوران و سیستمی پارالێڵی ئاشکراکرد و وتوویەتی: "بۆ ساڵی خوێندنی 2016- 2017 لە خوێندنی ئێواران 10 ههزار و 326 خوێندکار لە زانکۆ حکومیەکان وەرگیراون، لەهەمان کاتدا دوو ههزار و 859 خوێندکار بەسیستمی پارالێڵ وەرگیراون، هەروەک ههزار و 974 خوێندکاریش لە کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتی- ئێواران وەرگیراون".
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمساڵ، وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم، خوێندنی ماستەر و دکتۆرای بۆ نزیکەی سێ هەزار خوێندکار بە سیستمی پارالێڵ لە زانکۆکانی هەرێم راگەیاند و چەند کۆلێژێکی ئێوارانیش لە زانکۆکانی هەرێم کرانەوە، خوێندکارانی ماستەر و دکتۆراش داوایان لە حکومەت کرد گۆڕانکاری لە مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزیدا بکات.
PM:07:31:28/02/2017
ئهم بابهته 1875
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت