پشكنه‌ری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ 1452 بڕوانامه‌ی‌ ساخته‌ی‌ ئاشكرا كرد


وێستگه‌ نیوز –
پشكنه‌ری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ ساڵی‌ 2016دا 1452 بڕوانامه‌ی‌ ساخته‌یان له‌ناو وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ئاشكرا كردووه‌.

له‌ راپۆرتی‌ ساڵانه‌ی‌ پشكنه‌ری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراقدا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ له‌ 2016دا رێگرییان له‌ به‌فیڕۆدانی‌ 15 ملیار دینار له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌دا كردووه‌.

جێی‌ باسه‌ لیژنه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ پشكنه‌ری‌ گشتی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ كانوونی‌ یه‌كه‌نی‌ رابردوودا زیاتر له‌ 200 حاڵه‌تی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ئیداری‌ و داراییان له‌ ناو فه‌رمانگه‌كانی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاشكرا كردووه‌.

سه‌رچاوه‌: دیجله‌


PM:08:07:28/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 1829 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت