چاڵه‌ڕه‌ش، مه‌مله‌كه‌تی ژنه‌كان
وێستگه نیوز - شه‌رمین عه‌لی – گه‌رمیان
له دنیادا ته‌نها شوێنێك مێینه‌كان فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بكه‌ن، شاری هه‌نگه‌كانه، به‌لاَم گوندێكی گه‌رمیان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه بۆ خۆی ده‌بات.
گوندی چاڵه‌ڕه‌ش، له‌ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به قه‌زای كه‌لاره، نزیكه‌ی (25) كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی قه‌زاكه‌وه دووره، ئه‌م گونده له‌ساڵی (1953)ه‌وه دروستكراوه، له‌كاتی شالاَوی ئه‌نفالدا له‌ساڵی (1988) له‌لایه‌ن حكومه‌تی پێشووی عیراقه‌وه ڕوخێنراوه، به‌لاَم ساڵی (1991) دیسان ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه.
ئێستا چاڵه‌ڕه‌ش نزیكه‌ی (300) كه‌سی تێدا ده‌ژین، كه به‌سه‌ر (63) ماڵدا دابه‌شبوون.
دوای چه‌ندین ڕاپرسی و به‌دواداچوون، ڕێكخراوێكی ئه‌ڵمانی نازناوی گوندی خاڵی له خه‌ته‌نه و توندوتیژی به‌م گونده‌ی گه‌رمیان به‌خشی، ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ر ژندۆستییان و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ له گونده‌كه‌دا، به‌و پێیه‌ی جیاواز له شاره‌كان و گونده‌كانی تر توندوتیژی ده‌رونی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فره‌ژنی، ژن به‌ژن، به‌شودانی منداڵ، جیابونه‌وه و لێك جیاكردنه‌وه‌ی به‌زۆر، به زۆر به‌شوودان خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له‌م گونده‌دا بوونی نیه.
سه‌ره‌تا كه چومه گوندی چاڵه‌ڕه‌ش له ده‌رگای ماڵێكم دا، ژنێكی به ته‌مه‌ن، به جلێكی كوردی ڕه‌سه‌ن و ڕویه‌كی خۆشه‌وه به‌خێرهاتنی كردم، ئه‌و به‌جۆرێك له‌ژیانی خۆی و هاوڕه‌گه‌زه‌كانی له گونده‌كه‌دا ڕازی بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌وتینه قسه‌و گفتوگۆ، شوكرانه‌ی ئه‌وه‌یده‌كرد، كه له گونده‌كه‌ی ئه‌ودا شتێك نیه به‌ناوی كێشه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی و توندوتیژی دژی ژن.
وه‌ك ئامینه محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن (70)ساڵ ده‌یگێڕایه‌وه، گوندنیشانی چاڵه‌ڕه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی كۆمه‌لاَیه‌تی له‌نێوانیاندا هه‌یه، هه‌موو ئاگایان له‌ژیانی یه‌كتره، هیچ كاتیش حاڵه‌تی لێدانی ژن و كیشه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی له گونده‌كه‌دا ڕووینه‌داوه.
ئه‌و ژنه، كه ده‌یان ساڵ ته‌مه‌ن نه‌یتوانیبوو جوانی و ساده‌یی ڕوخساری لێبسێنیته‌وه، خاوه‌نی چوار كوڕ و پێنج كچ بوو، كه هه‌موویان هاوسه‌رگیرییان كردبوو، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ كوڕه بچوكه‌كه‌ی ده‌ژیا، ده‌یوت: "20 ساڵه له‌م گونده‌م نه‌مدیوه لێره كچێك خه‌ته‌نه بكرێت".
ئه‌و كاته‌ی به‌نێو گونده‌كه‌دا ده‌گه‌ڕام چاوم به چه‌ند پیاوێك كه‌وت، وتم ده‌ڵێن: له‌م گونده‌ی ئێوه توندوتیژی دژی ژنان بوونی نیه، یه‌كێكیان له وه‌لاَمدانه‌وه‌دا پێش هه‌موویان كه‌وت، وتی: نه‌ك توندوتیژی بوونی نیه، به‌ڵكو لای ئێمه ژن ده‌سه‌لاَتداره، ئه‌وه‌ش مانای ژن سالاری و بێ ڕێزی نییه، ته‌نانه‌ت ئێمه له‌ناو یه‌كدا زۆر بێ كێشه و ته‌باین.
حه‌سه‌ن عه‌باسی ته‌مه‌ن (46) ساڵ له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه، ئه‌وان هه‌ڵسوڕاندنی زۆرینه‌ی ئیش و كاره‌كانیان به ژنه‌كانیان سپاردووه، له‌و كارانه‌ش كه پێویستن هاوكاریی به‌رده‌وامی هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ش لای ئه‌وان ژن ئازاده.
ژنه‌كان ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، كه چاڵه‌ڕه‌ش مه‌مله‌كه‌تی ژنه‌كانه، ژیان بۆ ئه‌وان له‌و گونده‌دا چێژبه‌خشه و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، به‌و پێیه‌ی توندوتیژی و فشاریان له‌سه‌ر نیه.
ناسكه جه‌لیل، ته‌مه‌ن (34) ساڵ، دانیشتوویه‌كی گوندی چاڵه‌ڕه‌شه، ئه‌و خێزانداره‌و خاوه‌نی پێنج منداڵه، ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، هه‌رگیز نه به‌رامبه‌ر خۆی و نه هیچ ژنێكی گونده‌كه، حاڵه‌تی لێدان و توندوتیژی و كێشه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی ڕووینه‌داوه، ئه‌وه‌ش وایكردووه ژنان ڕۆژانه له كه‌شێكی ئارام‌دا سه‌رقاڵی ژیان و كاروباره‌كانیان بن.
ئه‌و ژنه، كه (12) ساڵه له گوندی چاڵه‌ڕه‌ش ده‌ژی و له كه‌لاره‌وه هاوسه‌رگیری بۆ ئه‌و گونده كردووه، نه‌یشارده‌وه، ئه‌وه‌ی له چاڵه‌ڕه‌ش هه‌یه له هیچ شوێنێكی تر نیه، چونكه پیاوسالاری بوونی نیه، ژنان وه‌ك گه‌وره‌ی خێزانه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌لاَم ئه‌وه نه‌بوه‌ته هۆی ژن سالاری، به‌ڵكو ته‌بایی و ئاشتی له گونده‌كه‌دا گه‌یاندوه‌ته لوتكه.
هه‌موو ئه‌و خزمه‌ته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به گوندی چاڵه‌ڕه‌شی كردووه، دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی چوار پۆلییه، كه تا پۆلی شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تی تێدا ده‌خوێنرێت، دوای ئه‌وه خوێندكاران بۆ درێژه‌دان به خوێندن، ڕوو له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ریان و قه‌زاكانی كه‌لار و باوه‌نور ده‌كه‌ن، تائێستا گونده‌كه بنكه‌ی ته‌ندروستی تێدا نیه، خێرخوازێك مزگه‌وتی بۆ دروستكردوون، له ساڵی (1991)یشه‌وه تۆڕی كاره‌بای گونده‌كه نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه، كێبڵ و ستونه‌كان بونه‌ته مه‌ترسی بۆسه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی.
حاجی ئاراز غازی، ئه‌نجومه‌نی گوندی چاڵه‌ڕه‌ش، باسی له‌وه‌كرد، زۆرینه‌ی گونده‌كه‌یان سه‌ر به عه‌شیره‌تی له‌كن، ژن و ژنخوازییان له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ت و هۆزو تیره‌كانی تریش هه‌یه.
حاجی ئاراز كه (16) ساڵه، ئه‌نجومه‌نی گونده‌كه‌یه‌تی، ئه‌وه‌شی وت: ئێمه وا په‌روه‌رده كراوین، مافی ژن بپارێزین، ئه‌و نه‌ریته‌شمان له باو باپیرانمانه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه.
به وته‌ی ئه‌نجومه‌نی گوندی چاڵه‌ڕه‌ش، له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ریته‌ی له باو باپیرانیانه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه، خۆشیان ماف و ئازادی ژنانیان زیاتر بره‌و پێداوه، به‌جۆرێك "له كه‌لاره‌وه تا ده‌گاته نزیك ناحیه‌ی باوه‌نور، (15) گوندی تێدایه، له‌نێو ئه‌و گوندانه‌دا، گونده‌كه‌ی ئێمه وه‌ك گوندی خاڵی له خه‌ته‌نه‌و توندوتیژی هه‌ڵبژێردراوه".
به‌بۆچوونی حاجی، ژیانی گوندنشینان جیاوازه له ژیانی خه‌ڵكی شار، ئه‌وه‌ش وایكردووه كێشه‌و قه‌یرانه‌كانیش نه‌توانن چۆك به په‌یوه‌ندی پته‌وی كۆمه‌لاَیه‌تی و خێزانی له‌و گونده‌دا دابده‌ن.
ئه‌نجومه‌نی گوندی چاڵه‌ڕه‌ش، ده‌شیوت: پاراستنی مافی ژن خێر پێكردن نیه‌و ئه‌ركه له‌سه‌رمان، ئێمه پرس و ڕاو ڕاپه‌ڕاندنی زۆرێك له كاره‌كانمان داوه‌ته ده‌ست ژنان، زه‌ره‌ریشمان له‌وه نه‌كردوه، بگره به‌و كاره ئاشتی كۆمه‌لاَیه‌تی و ته‌بایی ناو خێزانه‌كانمان ڕۆژ به ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بێت.
بژێوی دانیشتووانی گوندی چاڵه‌ڕه‌ش، له‌سه‌ر ئاژه‌ڵداری و جوتیارییه، به‌شێكیشیان پۆلیس و فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندی حكومه‌تن، له دام و ده‌زگاكانی ناو قه‌زاو ناحیه‌كانی گه‌رمیاندا ده‌وام ده‌كه‌ن.
پیاوانی گوند هه‌موو ئه‌رك و بارگرانییه‌كانیان نه‌خستۆته ئه‌ستۆی ژنه‌كان، به‌ڵكو وه‌ك ڕاوێژكار و گه‌وره‌ی خێزانه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، وه‌ك حاجی ئاراز ئاماژه‌ی بۆكرد، پیاوان له كاروباره‌كانی ناوماڵیشدا هاوكاری هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن.
له‌بری حكومه‌ت، ڕێكخراوه‌كان به ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پاداشتی خه‌ڵكی گوندی چاڵه‌ڕه‌ش ده‌ده‌نه‌وه، ڕێز له هۆشیارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر مافی ژنان ده‌گرن.
له‌یلا ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی تیمی گه‌رمیانی ڕێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی ئه‌وه‌ی ڕونكرده‌وه، تایبه‌تمه‌ندی گوندی چاڵه‌ڕه‌ش ئه‌وه‌یه، كه دانیشتوانه‌كه‌ی هۆشیارن و پیاوان مافی ژن ده‌پارێزن، كچه‌كانیان له خوێندن دانابڕن، هاوكات دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه، فره‌ژنی، به‌شودان له‌ته‌مه‌نی منداڵی، لێدان و توندوتیژی، كێشه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی و خۆكوشتن له‌ئه‌نجامی توندوتیژی خێزانی له گونده‌كه‌دا بوونی نیه.
له‌یلا درێژه‌ی به قسه‌كردندا: بۆیه ڕێكخراوی وادی له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌بونی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌و توندوتیژی، گوندی چاڵه‌ڕه‌شی وه‌ك گوندی خاڵی له‌خه‌ته‌نه‌و توندوتیژی هه‌ڵبژارد.
"له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ڕێكخراوه‌كه‌مان مولیده‌ی كاره‌بای 150 كه‌یڤی و پرۆژه‌ی ئاوی بۆ ئه‌نجامداون، كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ئاوی پیس و قوڕاو ده‌خۆنه‌وه". له‌یلا وای وت.
به وته‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی ڕێكخراوی وادی، به‌رده‌وام سیمیناری هۆشیاری، یاسایی، ته‌ندروستی و چۆنێتی خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كان بۆ خه‌ڵكی گونده‌كه سازده‌كه‌ن.
ئێستا كه كێشه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان و توندوتیژی خێزانیی سالاَنه ده‌یان ژن ده‌كه‌نه قوربانیی، ته‌نها فریاد ڕه‌س و چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی خراپیی ژنان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، گواستنه‌وه‌ی كلتوری گوندی چاڵه ڕه‌شه، نه‌ك بۆ گونده‌كانی تر، به‌ڵكو بۆ پارێزگا و شاره‌كانیش.
AM:10:47:04/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 19362
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت