به‌ڤیدیۆ..له‌تاو ئاگر خۆی له نهۆمی هه‌شته‌مه‌وه هه‌ڵدایه خواره‌وه
وێستگه نیوزـ
تیمه‌كانی فریاگوزاریی مۆسكۆ-ی پایته‌ختی روسیا رایانگه‌یاند خانمێك له نهۆمی هه‌شته‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه كه ئاگرێكی گه‌وره‌ی تێدا كه‌وتووه‌ته‌وه.
سایتی روسیا توده‌ی كه گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاشكرایكردووه كه روداوه‌كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ی ئازاری 2017 روویداوه و خانمه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌سوتێت، خۆی له نهۆمی هه‌شته‌می ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌وه هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه كه تیایدا ژیاوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌و خانمه گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه و به هه‌لیكۆپه‌رێكی سه‌ربه وه‌زاره‌تی حاڵه‌ته كتوپڕه‌كان، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و باری ته‌ندروستیی ناجێگیره، پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه كردووه.
PM:03:22:05/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3875
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت