"كاوبۆی ته‌سك كێشه‌یه"
وێستگه نیوز –
پزیشكان هۆشداری ده‌ده‌نه خانمان سه‌باره‌ت به له‌پێكردنی كاوبۆی ته‌سك و ئه‌و پاڵتۆیانه‌ی كڵاوه‌كانیان گه‌وره‌یه و رایانگه‌یاند كه كێشه بۆ بڕبڕه‌ی پشت دروست ده‌كات.
كۆمه‌ڵه‌ی چاره‌سه‌ركردنی بڕبڕه‌ی پشتی به‌ریتانی رایگه‌یاند كه له‌پێكردنی كاوبۆی ته‌سك جوڵه‌ی ئاسایی ماسوولكه‌كان سنووردار ده‌كات و واده‌كات خانمان به‌جۆرێك جوڵه بكه‌ن كه فشار له‌سه‌ر بڕبڕه‌ی پشتیان دروست بكات و هه‌ست به ئێش و ئازار بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی كۆمه‌ڵه‌كه، سێ له‌سه‌ر چواری خانمان تووشی ئازاری بڕبڕه‌ی پشت بوون كه به‌شێكی به‌هۆی جلوبه‌رگ و مۆدێله نوێكانه‌وه‌یه وه‌ك كاوبۆی ته‌سك و ئه‌و پاڵتۆیانه‌ی كڵاوه‌كانیان گه‌وره‌یه و پێڵاوی به‌رز كه پاژنه‌یان نییه، سه‌ره‌ڕای خشڵی قورس و جانتا پڕه‌كانیان.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ده‌زگای "annals of rheumatic diseases" كه تایبه‌ته به نه‌خۆشییه‌كانی رۆماتیزم، له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئازاری به‌شی خواره‌وه‌ی پشت به یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی بێتوانایی ئه‌و كه‌سانه داده‌نرێت كه ئه‌و ئازاره‌یان هه‌یه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:04:59:14/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 6245
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت