خانمە پێشکەشکارێکی گەلی کوردستان: لە هەیفا دەچم
وێستگە نیوز -
خانمە پێشکەشکار و بێژەری کەناڵی گەلی کوردستان دەڵێت زۆر پێی دەڵێن کە لە هەیفا و ڕیهانا دەچێت و ئەویش خۆی پێیوایە شێوەی ئەوانی تێدایە.
ئەو خانمە پێشکەشکارە کە لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٠یە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاژانس دەڵێت ": نه‌خێر، هیچ چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی له ژیانمدا نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش وه‌ك شانازییه‌ك ناڵێم، چونكه به ڕای من خۆشه‌ویستی شتێكی جوان و هه‌ستێكی زۆر تایبه‌ته، به‌ڵام تا ئێستا بۆ كه‌س ئه‌و هه‌سته تایبه‌ته‌م نه‌بووه، به‌ده‌ر له‌وه‌ش من كه‌سێكی ساده‌م و به‌رده‌وامیش كه‌سی ساده‌م خۆش ده‌وێت، بۆ ئه‌و كوڕه‌ی كه دێته ژیانمه‌وه هیچ مه‌رجێكم نییه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه یه‌كدیمان خۆش بوێت و ڕێزی یه‌كدی بگرین و وه‌ك هاوڕێ مامه‌ڵه بكه‌ین و ڕێز له هه‌ست و كاره‌كانم بگرێت، ئه‌وه بۆ من هه‌موو شتێكه".
دەقی چاوپێێکەوتنەکە
ئاژانس: چۆن بوو ده‌ستت به كاری ڕاگه‌یاندن كرد؟
ده‌شه كه‌ریم: من هه‌ر له ته‌مه‌نی 17 ساڵییه‌وه حه‌ز و خولیای ڕاگه‌یاندنم هه‌بوو، پیشتریش له چه‌ند ڕادیۆیه‌ك كارم كردووه، به‌ڵام دواتر تێستی بێژه‌ریم كرد له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان و چانسی ئه‌وه‌م هه‌بوو كه وه‌ك بێژه‌ر له كه‌ناڵی ״دایك״ ده‌ربكه‌وم، یه‌كه‌م پڕۆگرامیش كه پڕۆگرامی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی گه‌لی كوردستان بوو به شێوازێكی ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجامم دا.
ئاژانس: ئێستا كچانێكی زۆر وه‌ك بێژه‌ر ده‌رده‌كه‌ون، به ڕای تۆ تا چه‌ند ئاستی بێژه‌ره كچه‌كان باشه؟
ده‌شه كه‌ریم: هه‌ر قۆناغێكی ژیان و له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا پێشكه‌شكاری سه‌ركه‌وتووی تێدا ده‌ركه‌وتووه، له كۆندا و له ئێستاشدا ژماره‌یه‌كی زۆر كچ و خانم وه‌ك پیشكه‌شكار له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن كار ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش جێگای ده‌ستخۆشییه.
ئاژانس: به‌ده‌ر له كاری بێژه‌ری حه‌ز و خولیات چییه؟
ده‌شه كه‌ریم: به‌ده‌ر له كاری ڕاگه‌یاندن و پێشكه‌شكاری حه‌ز و خولیام ئه‌وه‌یه ببمه ژه‌نیاری میوزیك و شاره‌زایی له ئامێری كلارنێت په‌یدا بكه‌م و ببمه گۆرانیبێژ، ده‌نگم خۆشه و هه‌وڵی ئه‌وه‌شم داوه فێری ئه‌و ئامێره ببم، جگه له‌وه‌ش حه‌زم به كاری ماكیاج هه‌بووه و ئه‌و خه‌ونه‌شم هاتووه‌ته دی و ئێستا ئارایشتگام هه‌یه.
ئاژانس: ئایا هیچ چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی له ژیانتدا هه‌یه؟ مه‌رجت چییه بۆ ئه‌و كوڕه‌ی دێته ژیانته‌وه؟
ده‌شه كه‌ریم: نه‌خێر، هیچ چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی له ژیانمدا نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش وه‌ك شانازییه‌ك ناڵێم، چونكه به ڕای من خۆشه‌ویستی شتێكی جوان و هه‌ستێكی زۆر تایبه‌ته، به‌ڵام تا ئێستا بۆ كه‌س ئه‌و هه‌سته تایبه‌ته‌م نه‌بووه، به‌ده‌ر له‌وه‌ش من كه‌سێكی ساده‌م و به‌رده‌وامیش كه‌سی ساده‌م خۆش ده‌وێت، بۆ ئه‌و كوڕه‌ی كه دێته ژیانمه‌وه هیچ مه‌رجێكم نییه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه یه‌كدیمان خۆش بوێت و ڕێزی یه‌كدی بگرین و وه‌ك هاوڕێ مامه‌ڵه بكه‌ین و ڕێز له هه‌ست و كاره‌كانم بگرێت، ئه‌وه بۆ من هه‌موو شتێكه.
ئاژانس: ئایا وه‌رزش ده‌كه‌یت؟ كێش و باڵات چه‌نده؟
ده‌شه كه‌ریم: چونكه خۆمم زۆر خۆش ده‌وێت و به‌نیازم زۆر بژیم هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام وه‌رزش ده‌كه‌م، هه‌رچه‌نده وه‌رزشه‌كه‌م ڕۆژانه نییه، جگه له‌وه‌ی زۆر ئاگاداری جۆر و ڕێژه‌ی خواردنی خۆمم، باڵام 157 سانتیمه و كێشیشم 54 كیلۆیه.
ئاژانس: نهێنیی ئه‌و قژه سووره‌ت چییه؟
ده‌شه كه‌ریم: من به هۆی ئه‌وه‌ی ئارایشتگاشم هه‌یه زۆر زۆر گرنگی به خۆم ده‌ده‌م و هه‌رچی ڕه‌نگی قژه تاقیم كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م ڕه‌نگه سووره‌م زۆر لێ دێت، هه‌ر بۆیه 3 ساڵه به‌رده‌وام بووم له‌سه‌ری و نه‌مگۆڕیوه و ئێستاش بووه‌ته به‌شێك له شێوه و ڕووخسارم، ته‌نانه‌ت باوكیشم كه هێنده به قژی ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌وه بینیمی دواتر له‌م ڕه‌نگه سووره‌دا وتی له هه‌موویان جوانتره، هاوكات كچانێكی زۆریش له خۆشیی من قژیان سوور كردووه و هاتوونه‌ته ئارایشتگاكه‌م و وتوویانه وه‌ك ڕه‌نگی قژی خۆتمان بۆ لێ بكه، ئێستا ئه‌و ڕه‌نگه بووه‌ته به‌شێك له كه‌سایه‌تیم و پێم ده‌ڵێن ده‌شه قژسووره‌كه.
ئاژانس: له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا تۆ به هاوشێوه‌ی ڕیهانا ناو ده‌برێیت، پێت وایه به‌و شێوه‌یه بێت؟
ده‌شه كه‌ریم: پێم ده‌ڵێن له زۆر كه‌س ده‌چیت، ڕیهانا و هه‌یفا وه‌هبی و جیسیكا ئه‌لبا و بیۆنسێ و شێوه‌ی هه‌موویانم تێدایه، ڕیهانام خۆش ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌و جاروبار ڕه‌نگی قژی ده‌گۆڕێت، به‌س من نایگۆڕم
PM:10:24:17/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 75868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت