ئه‌وه‌ی له‌م گروپه خوێنه بێت رۆمانسی ترین كه‌سه
وێستگه نیوزـ
قه‌ت به خه‌یاڵتدا هاتووه بزانیت چه‌ند رۆمانسیت و رێژه‌كه‌ی بپێویت؟ یان پرسیارت كردووه بزانیت چ گروپێكی خوێن رۆمانسی ترینه؟ بێگومان هه‌موو كه‌سێك رێژه‌یه‌ك هه‌ست و سۆزی تێدایه به‌ڵام به راده‌ی جیاواز، ئه‌مڕۆش زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه بزانن هه‌ڵگری كام گروپی خوێن زۆرترین رێژه‌ی رۆمانسیه‌تی تێدایه.
زانایانی ئه‌ڵمانیا توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجاماد بۆ زانینی په‌یوه‌ندیی گروپی خوێن به خواستی سێكسیی مرۆڤه‌وه، ئه‌وان خوێنی سێ هه‌زار خۆبه‌خشیان وه‌رگرت و له ئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركه‌وت كه گروپی خوێنی "O” زۆر به‌لای ژیانی گه‌رموگوڕ و سێكسی‌دا ده‌شكێته‌وه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه گروپی خوێنی "A”، له‌لایه‌ن كه‌سانی دیكه‌وه متمانه‌یان پێ ده‌كرێت و ده‌توانرێت پیشتیان پێ ببه‌سترێت، به‌ڵام ئه‌م گروپه له ژیانی سێكسی‌دا چالاك نین، سه‌باره‌ت به گروپی خوێنی "B”، توێژینه‌وه‌كه وای داناوه كه هه‌ڵگری ئه‌م گروپه رۆمانسین و هه‌ست و سۆزیان زۆره و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌ڵبژاردان له‌لای ئه‌وان قورسه.
به‌ڵام وه‌ك توێژینه‌وه پێی گه‌یشتووه، زۆرترین رۆمانسیه‌تی ره‌ها له‌لای هه‌ڵگری گروپی خوێنی "AB”یه و بڕیاره‌كانیان به‌پێی هه‌ستی دڵیان ده‌ده‌ن و ئه‌و كه‌سانه خۆشه‌ویستی و سۆزێكی زۆر ده‌به‌خشن.
PM:09:47:19/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 198447
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت