کۆمسای: بەڕاستی نەشتەرگەری جوانکاریم نەکردووە



وێستگە نیوز -
لە دیمانەیەکدا  کۆمسای کۆمەڵێك نهێنی ژیانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، من خۆم بە هونەرمەند نازانم.

کۆمسای لە دیمانەیەکەدا وتی " لە منداڵییەوە حەزم لە گۆرانی وتن بووە و لەتەمەنی ٦ بۆ ٧ ساڵیدا لە باخچەی منداڵان موزیکم دەستپێکرد، و لەتەمەنی ١٠ ساڵیدا سازم ژەنیوە، و پێش چوونم بۆ زانکۆ کەمانچەم ژەنیوە، و ئارەزووی گۆرانی وتنم کردووە"

هەروەها کۆمسای لەبارەی بوونی بەرهەمی هونەری پێش بەشداریکردنی لە بەرنامەی خۆشترین دەنگ لە کەناڵی NRT2 دەڵێت " پێش هاتنم بۆ NRT ئەلبوومێكم دەرهێنا بۆ ئەوەی خۆم تاقی بکەمەوە چونکە نەمدەزانی کە خەڵکی کوردستان ئارەزووی چی جۆرە گۆرانییەك دەکەن"

لەبارەی نوسینی شیعرەوە کۆمسای دەڵێت "شیعر نوسین تەکنیکی ناوێ بە تەنها ناخەو مرۆڤ دەتوانێت لە کاتی خەمباریدا شیعرێکی غەمگین بنوسێت، و منیش چەند جارێك ئەو کارەم کردووە"

کۆمسای لەبارەی چوونی بۆ ڕۆژهەڵات دەڵێت "من هیچ کێشەیەکم نییە بۆ چوونم بۆ ڕۆژهەڵات و ئەتوانم سەردانی خێزانەکەم بکەم"

لەبارەی شوێنی نیشتەجێبوونیەوە دەڵێت "من لە ئیستانبووڵ دەژیام بەڵام بەجێم هێشت چونکە کەشی ئەوێ چیتر ئارامنەماوە، بۆیە ئێستا لە ئەرمینیا دەژیم"

کۆمسای لەبارەی ستایلی گۆرانییەکانیەوە وتی "من بە ستایلێکی مۆدێرن گۆرانی ئەڵێم و بە ڕای من نابێت هەموو کات گۆرانی بێژ جلی کوردی لەبەربکات، و من چێژم لە هەردوو جۆرەکانی گۆرانی وتن وەرگرتووە."

سەبارەت بە بوونی بە باشترین خانمە هونەرمەند لە پێشبڕکێیەکی NRT2دا وتی"من شۆكبووم چونکە قەت بە خۆم ناڵێم هونەرمەند، من بۆ دەروون و جەوی خۆم گۆرانی دەڵێم، و گەر خەڵکیش بەدڵیان بێت من مەمنونیانم، و پاش بوونم باشترین خانمە هونەرمەند لە پێشبڕکێیەك کە NRT2ئەنجامی دا، هونەرمەندان بە داخەوە هیچ پێشوازییەکیان لێنەکردووم و پیرۆزباییان لێنەکردم"

کۆمسای لەبارەی ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکارییەوە دەڵێت "ئەو کات کە من دەرکەوتم تۆزێك کزتر بووم یان شێوازی ماکیاژ لە ئەوکاتەدا جیاوازبوو، و منیش چوار ساڵ تەمەنم ڕۆیشتووە بۆیە گۆڕاوم، بەڵام من تەجمیلم نییە و زۆریش باسی ئەوە دەکەن بەڵام بە ڕاستی تەجمیلم نییە"

کۆمسای لە بارەی بوونی سپۆنسەر و خەرجی بەرهەمەکانییەوە دەڵێت "خەرجی گۆرانییەکانم هەموو خۆم دەیکەم و لە فرۆشتنی ئەلبوومەکانیش وەری ناگرمەوە، و بە تەنها خۆم کاری خۆم دەکەم"

سەبارەت بە دوایین کاری هونەری دەڵێت "دوایین کاری هونەریم ئەلبوومێکە بە دەنگێکی زیاتر کوردی و بە موزیکێکی زیاتر مۆدێرن و گۆرانییەکی مێژوویی تێدایە"

کۆمسای یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ"ی کەناڵی ئێن ئار تی دوو و یەکێک بوو لە ئەندامانی گروپی دیاری قەرەداخی، دواى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش بۆته‌ خاوه‌نى دوو ئه‌لبووم و دوایین كاریشى بڵاوكردنه‌وه‌ ئه‌لبوومى "زرمه‌" بوو.




PM:02:38:20/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 27236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو