‌پارێزگار و قایمقامی سلێمانی سه‌ركه‌وتنی فیستڤاڵی نه‌ورۆزیان راگه‌یاند
PM:10:57:20/03/2017

وێستگه‌ نیوزـ

پارێزگار و قایمقامی سلێمانی سوپاسی  و پێزانینی خۆیان ئاراستەی هاوڵاتیانی سلێمانی و هەموو هێزە ئەمنیەكان و ئەو تیمانە دەكەن كە رۆڵی گرنگیان بینی لە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵ بەبێ هیچ گرفت و رووداوێكی نەخوازراو .

 لە پەیامێكدا هەریەك لە "سەردار قادر لە بری پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی" بەبۆنەی كۆتایی هاتنی رێوڕەسمی نەورۆز لە شاری سلێمانی كە بەبێ هیچ گرفت و رووداوێكی نەخوازراو بەڕێوەچوو سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی هەرەیەك هێزەكانی " ئاسایش و پۆلیس و كارمەدانی هاتوچۆ ورۆشنبیری و بەرگی شارستانی و گەشتوگوزار و شارەوانی و تیمەكانی تەندروستی و چاودێری بازرگانی و سه‌رجه‌م بەڕێوەبەرایەتیەكانی دیكه‌ كردووە.
 
ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ حكومییه‌ی پارێزگاری سلێمانی رایانگه‌یاندووه‌ كە لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئەو ئەركەی كە پێیان سپێردرابوو  بەبێ كەموكورتی جێبەجێیان كردووە،  هاوكات سوپاسی هاوڵاتیانی سلێمانی و هەمووئەو گروپانەشیان كردووه‌ كە بەشداربوون لە چالاكییەكانی  ڤیستیڤاڵی نەورۆزی سلێمانیدا .

لە بەشێكی تری پەیامەكەدا ئەوەهاتووە  بەپێی  ئەو پلانەی كە دانرابوو رێوڕەسمی نەورۆز لە سلێمانی بەبێ هیچ گرفت و روداوێكی نەخوازراو بەڕێوەچووە كە ئەمە بۆ هەموو لایەك جێگەی دەستخۆشی و سەركەوتنە .




ئه‌م بابه‌ته 3972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


هەواڵی زیاتر

Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.