‌ئاگاداریەک بۆ سەرجەم کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و چاودێری خێزان
PM:11:59:20/03/2017

وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاگادارییه‌كی بۆ سەرجەم کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و چاودێری خێزان بڵاوكرده‌وه‌.

وەزارەتی ناوبراو ئاگادارییەکەی بە گرنگ وەسفکردووە کە تایبه‌ته‌ به‌وانه‌ی كه‌ بایۆمه‌ترییان ئه‌نجامنه‌داوه‌ و  داوا له‌  سەرجەم کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و چاودێری خێزان كراوه‌ له‌ 26ی ئه‌م مانگه‌ تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو سه‌ردانی بنكه‌كان بكه‌ن بۆ تۆماركردنی ناوه‌كانیان.

ده‌قی ئاگاداریه‌كه‌:

ئاگاداری سەرجەم کەم ئەندام و خاوەن پێداویستیە تایبەتیە بەرێزەکان  چاودێری خێزان دەکەینەوە ئەوانەی بایۆ مەتریان ئەنجام نەداوە لە بەرواری 26/3/2017 5/4/2017  سەردانی بەرێوەبەرایەتی تۆری پاراستنی کۆمەلایەتی سنوری ناوچەی خۆیان بکەن بەزوترین کات بۆ وەرگرتنی فۆرمی بایۆ مەتری ئەگەر نا مافی وەرگرتنی مووچەیان نامینێت .




ئه‌م بابه‌ته 5205 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


هەواڵی زیاتر

Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.