کۆمپانیاى ئەپڵ ئایفۆنێکى نوێى جیاواز دەخاتە بازاڕەوە


وێستگە نیوز -
کۆمپانیاى ئەپڵى ئەمەریکى ڕۆژى سێشەممە دەرکردنى مۆبایلێکى جۆرى ئایفۆنى ٧ بەڕەنگى سوور ڕاگەیاند کە بڕیار وایە هەینى داهاتوو بکەوێتە بەردەست کڕیارانەوە لەهەموو جیهاندا.

بۆ ئەکەم جار کۆمپانیاى ئەپڵى مۆبایلى ئایفۆنى لەم جۆرە دەربکات کە ڕەنگى سوور سەرەکى بێت تێیدا جیاواز لە مۆبایلەکانى ترى کە تەنها بەرگەکەى سووربوو، ئەم ئایفۆنە نوێیە ژمارەیەکى دیاریکراوى لێدروستکراوە و ئامانج لێى پاڵپشتیکردنى ڕێکخراوە خێرخوازییەکانى ڕووبەڕووبوونەوەى نەخۆشى ئایدزە.

کۆمپانیاى ئەپڵ پێشتر لەمانگى کانوونى یەکەمدا نیازى دەرکردنى ڕەنگێکى نوێى ڕاگەیاندبوو بۆ ئایفۆنى ٧، کە ڕەنگە نوێیەکەش بریتى بووە لەڕەنگى سوور کە لەئێستادا هەیە.

ئەم جۆرە ئایفۆنە نوێیەش ڕۆژى هەینى داهاتوو دەکەوێتە بەردەست هەموو کڕیارەکان لەجیهاندا، کە تیایدا بەدوو قەبارەى جۆرى ١٢٨ و ٢٥٦ گێگا بایت دەبێت بەنرخێک کە لە٧٤٩ دۆلارەوە دەستپێدەکات بۆ هەریەک لەئامێرەکانى ئایفۆنى ٧ و ئایفۆن ٧ پڵەس.


PM:08:41:21/03/2017




ئه‌م بابه‌ته 7290 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو