عادل ئیمام ئازاری دەدات
وێستگه نیوز –
خانمه ئه‌ستێره‌ی میسری یوسرا رایگه‌یاند كه له كاتی وێنه‌گرتنی فیلمی "علی باب الوزیر" له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی عه‌ره‌ب عادل ئیمام تووشی پێكان بووه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه تا ئێستاش كاریگه‌ری له‌سه‌ری ماوه.
یوسرا خانمه ئه‌ستێره‌ی میسری له میانی به‌رنامه‌ی "صاحبه السعاده كه له كه‌ناڵی CBC په‌خش ده‌كرێت بۆ خانمه هونه‌رمه‌ند ئیسعاد یونس وتی: "له‌كاتی وێنه‌گرتنی دیمه‌نه‌كانی فیلمه‌كه‌دا و له‌كاتی كاردانه‌وه‌ی عادل ئیمام كه ده‌زانێت باوكی زیندانی كراوه، پاڵی پێوه‌نام بۆ ناو ئۆتۆمبێله‌كه، به‌ڵام له كاتی داخستنی ده‌رگای ئۆتۆمبێله‌كه‌دا هه‌ڵه‌ی كرد و ده‌رگاكه‌ی كێشا به قاچمدا".
یوسرا ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌وهۆیه‌وه تووشی پێكان بووه و تا ئێستاش به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه قاچی ئازاری هه‌یه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده رایگه‌یاند كه به‌ختێكی زۆر باشی هه‌بووه كه له 17 فیلم‌دا له‌گه‌ڵ عادل ئیمام رۆڵی بینیوه، وتی: "سه‌ركه‌وتنی زۆرم له‌گه‌ڵیدا به‌ده‌ست هێنا، عادل ئیمام كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌زنه له هه‌موو ئاسته‌كاندا".
سه‌رچاوه: ئیلاف
PM:10:25:21/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 19305
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت