عیراق.. هه‌زاران نه‌خۆش و بریندار له خۆرئاوای موسڵه‌وه دێن
وێستگه نیوز ـ
هه‌ولێر 22ی ئازاری 2017 له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی شه‌ری توندی موسڵ، خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی شاره‌كه گیریان خواردووه له شه‌ڕه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی پزیشكی ژیان رزگاركه‌ریان به‌رده‌ست بێت.
له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر خۆرئاوای موسڵ له 19ی شوبات، ده‌یان هه‌زار كه‌س ژیانی خۆیان خستوه‌ته مه‌ترسیه‌وه و هه‌ڵاتوون له شاره‌كه و هه‌زاران بریندار به ئامبۆڵانسه‌وه له ناوچه‌ی شه‌ڕ دوور خراونه‌ته‌وه.
له ناوه‌وه و ده‌وروبه‌ری موسڵ كه‌می سه‌رچاوه‌ی پزیشكی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ژماره زۆره‌ی نه‌خۆشه‌كان، ئامبۆڵانسه‌كانیش كه حاڵه‌ته پزیشكیه مه‌ترسیداره‌كان ده‌گوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه ناتوانن فریای ئه‌و ژماره زۆره‌ی برینداران بكه‌ون و دووریه‌كی زۆر ببڕن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه پێویستیان به چاره‌سه‌ری زیاتره.
ئیزابێل دیفیورنی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی له رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور ده‌ڵێت "پێویستی بۆ چاودێری پزیشكی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌ته‌وه. ئێمه تیممان هه‌یه كه 24 كاتژمێر كارده‌كه‌ن، ژن و پیاو و منداڵ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی فیشه‌ك و بۆمب و ته‌قینه‌وه بریندار بوون. حاڵه‌تی مه‌ترسیداری تریش هه‌ن كه هه‌ڕه‌شه له ژیان ده‌كه‌ن و پێویستیان به وڵامدانه‌وه‌ی پزیشكی به‌په‌له هه‌یه، بۆ نمونه ژنی دووگیان كه پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری منداڵبوون هه‌یه".
تیمه‌كانی پزیشكانی بێ سنوور له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا، له ده‌وروبه‌ری موسڵ، هه‌زار و 800 نه‌خۆشیان وه‌رگرتووه، كه پێویستیان به چاودێری پزیشكی به‌په‌له هه‌بووه، هه‌زارو 500 یش له‌وانه پێویستیان به چاره‌سه‌ر بووه بۆ برینه‌كانی شه‌ڕ، هه‌ر له‌گه‌ڵ زیاد بوونی رێژه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش كه په‌یوه‌ندیان به برینه‌وه نیه. پزیشكانی بێ سنوور له سه‌ره‌تای مانگی شوباته‌وه هه‌ستا به كردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كانی دایكایه‌تی له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ, له‌و كاته‌وه‌ش تیمه‌كان یارمه‌تی 10 منداڵبوونیان داوه و 80 نه‌شته‌رگه‌ری منداڵبوونیشان ئه‌نجام داوه.
له سه‌ره‌تای مانگی ئازاردا، پزیشكانی بێ سنوور ده‌ستیكرد به بینینی منداڵانی خۆرئاوای موسڵ كه به ده‌ست به‌دخۆراكیه‌كی توند ده‌یان ناڵاند. هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌دخۆراكی به‌په‌له كۆكراوه له دوو كه‌مپ كه تازه‌ترین ئاواره‌یان تێدابوو، به‌پێی وته‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له خۆرئاوای موسڵ هه‌ڵدێن و پزیشكانی بێ سنوور چاوی پێیان كه‌وتووه، شیری مناڵان نه‌ماوه و خۆراك و ئاوی خواردنه‌وه‌ش كه‌مه، له‌گه‌ڵ پچڕانی رێگاكانی دابینكردنی شتومه‌كیش پێشبینی ده‌كرێت باره‌كه خراپتریش بێت.
ئه‌مه‌ش وای كرد كه پزیشكانی بێ سنوور سه‌نته‌رێكی چاره‌سه‌ری خۆراكی بكاته‌وه له نه‌خۆشخانه‌كه‌ی له گه‌یاره.
ئیزابێل دیفیورنی، ته‌كیدیش ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "ده‌بێت به‌په‌له چاره‌سه‌ری به‌دخۆراكی دابین بكرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی و هاوكاری خۆراكی ته‌واو ببه‌خشرێت به ئاواره‌كانی خۆرئاوای موسڵ كه ده‌گه‌ن".
له‌كاتێكدا كه تیمه‌كانی پزیشكانی بێ سنوور چاودێری ته‌ندورستی له كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان دابین ده‌كه‌ن، تا ئێستا چاره‌سه‌ری فریای پزیشكی چالاكی سه‌ره‌كی پزیشكانی بێ سنوور بووه، جه‌ڕاحێك له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌یدانی بریندارانی پزیشكانی بێ سنوور له باشوری موسڵ، به یه‌كێك له قوڕسترین بارودۆخه‌كان وه‌سفی ده‌كات كه پیایدا رۆیشتبێت له هه‌موو ئه‌زموونی ژیانی پیشه‌یی له‌گه‌ڵ پزیشكانی بێ سنوور و ده‌ڵێت: "بارودۆخه‌كه لێره زۆر دژواره، له ژوری نه‌شته‌رگه‌ری هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه وه‌ریان ده‌گرین مه‌ترسیدارن و نزیكه‌ی هه‌موو رۆژێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ برینداری به‌كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ین".
هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هێرشی سه‌ربازی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عیراق له مانگی تشرینی دووه‌می 2016وه، تیمه‌كانی پزیشكانی بێ سنوور یارمه‌تیه پزیشكی و مرۆیه‌كانیان له پارێزگای نه‌ینه‌وا زیاد كردوه به كاركردن شان به شان له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی ته‌ندورستی عیراقی، بۆ دڵنیابوون له به‌رده‌ست كردنی فریاگوزاری پزیشكی، له نێویشیاندا، سه‌رپه‌رشتی دایكایه‌تی و منداڵ. تیمه‌كانی پزیشكانی بێ سنوور له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ كارده‌كه‌ن، له هۆبه‌ی پزیشكی پێشكه‌وتوو له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌وه خزمه‌تگوزاری چاودێری ته‌ندورستی دابین ده‌كه‌ن له‌و كه‌مپانه‌ی كه تازه دروست كراون بۆ ئاواره هه‌ڵاتوه‌كانی موسڵ.
پزیشكانی بێ سنوور له عیراق پشت ده‌بستێت به زیاتر له 1600 كارمه‌ندی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاره پزیشكی و مرۆیه‌كانی له 10 پارێزگا دا. بۆ دڵنیا بوون له بلایه‌نی خۆی، پزیشكانی بێ سنوور ئابوونه له هیچ حكومه‌تێك، ده‌سته‌یه‌كی ئاینی، یا ده‌زگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رناگرێت بۆ به‌رنامه‌كانی له عیراق. به ته‌نیا پشت به به‌خشینی تایبه‌ت ده‌به‌ستێت له خه‌ڵكی ئاسایی جیهان بۆ به‌رده‌وام بوون له كاره‌كانی.
سه‌رچاوه: پزیشكانی بێ سنوور
AM:10:35:23/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3141
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت