سعودیه به‌نیازه له قه‌رزه‌كانی سه‌ر عیراق خۆش بێت
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی به هاوتا عیراقییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه وڵاته‌كه‌ی خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه له قه‌رزه‌كانی پێشووی خۆش بێت كه له‌سه‌ر عیراق هه‌یبووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقدا هاتووه كه له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژبه داعش له واشنتن، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق چاوی به عادل جبیر-ی هاوتا سعودییه‌كه‌ی كه‌وتووه و تاوتوێی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیی نێوان هه‌ردوو وڵات و چۆنێتی قوڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و كردنه‌وه‌ی ئاسۆیه‌كی نوێ بۆ هاوكاریی نێوان هه‌ردوولا كراوه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات كارێكی پێویسته، به‌تایبه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان كه عیراق پێویستی به‌و بواره‌یه، له‌وباره‌یه‌شه‌وه جه‌عفه‌ری جه‌ختی له‌سه‌ر بنیادنانی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سعودیه كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه كه هێشتا عیراق پێویستی به هاوكاریی دارایی و كۆمه‌كی مرۆیی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوریی شاره‌كانی عیراقه له‌دوای داعش.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق، عادل جبیر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی خواستی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیووه بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌و قه‌رزانه‌ی پێشتر وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر عیراق هه‌یبووه، راشیگه‌یاندووه كه سعودیه هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی هێڵێكی گەشتی ئاسمانی له‌نێوان ریاز و به‌غدا و نه‌جه‌ف ده‌دات.
له مانگی شوباتی رابردوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی سه‌ردانی عیراقی كرد و ئه‌مه‌ش له‌دوای ساڵی 1990ه‌وه یه‌كه‌م سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه بوو بۆ عیراق، له‌و سه‌ردانه‌كه‌شیدا جبییر چاوی به حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و ئیبراهیم جه‌عفه‌ریی هاوتای كه‌وت.
PM:06:19:23/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 4533
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت