باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن له به‌غدا رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌وه
وێستگه نیوزـ
باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن له به‌غدا رونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی پێدانی مافی په‌نابه‌ری به عیراقییه‌كان بڵاوكرده‌وه كه پێشتر چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن باسیان لێوه كردبوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه سایتی سۆمه‌ریه نیوز ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن له به‌غدا وتویه‌تی: "ده‌مانه‌وێت رونی بكه‌ینه‌وه ئه‌و هه‌واڵه‌ی هه‌ندێك له میدیاكان بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه گوایه حكومه‌تی ژاپۆن گۆڕانكاری له رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به پێدانی مافی په‌نابه‌ری به عیراقییه‌كان ده‌كات، دووره له راستییه‌وه."
باڵیۆزخانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه وه‌زاره‌تی دره‌وه‌ی ژاپۆن به‌مدواییه هیچ به‌یاننامه‌یه‌كی نوێی له‌وباره‌یه‌وه ده‌رنه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی ئازاری 2017، چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن هه‌واڵێكیان بڵاوكردبووه‌وه كه گوایه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه و بڕیاریداوه مافیپه‌نابه‌ری به هاوڵاتیانی چه‌ند وڵاتێكی جیهان ببه‌خشێت، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش عیراق بووه.
مه‌رجی پێدانی ئه‌و مافی په‌نابه‌رێتییه ئه‌وه بووه كه ئه‌و كه‌سه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له ژاپۆن كار بكات و له‌و ماوه‌یه‌شدا هیچ سه‌رپێچییه‌ك له یاساكانی ئه‌و وڵاته نه‌كات.
PM:06:49:23/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 5030
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت