موقتەدا سەدر: له هیچ شتێك ناترسین و به‌رده‌وام ده‌بین
وێستگە نیوز -
بە بەشداری موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە بەغدا خۆپیشاندانی ملیۆنی دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر کۆبوونەوە.
له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی ئازاری 2017، له شاری به‌غدا خپیشاندانی ملیۆنی ده‌ستیپێكرد.
خۆپیشاندان ده‌رانی به‌غدا له مه‌یدانی ته‌حریر كۆبوونه‌ته‌وه‌و گوێ له وته‌كانی موقته‌دا سه‌در ده‌گرن.
موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی كردوویانه تا ئێستا دڵۆپێك ئاو بووه له ده‌ریایه‌ك.
سه‌در ئه‌وه‌شی وت: "له هیچ شتێك ناترسین و به‌رده‌وام ده‌بین، یان شه‌هید بوون یان سه‌ركه‌وتن".
راشیگه‌یاند: "بێده‌نگ نابین له به‌رانبه‌ر گه‌نده‌ڵی له وڵات‌دا".
سه‌در ئه‌وه‌شی باسكرد: گوێ به فشار‌و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌نده‌ڵكاران ناده‌ن.
وتیشی: "به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خۆپیشاندان و داوای چاكسازی و شۆڕشی ئاشتیانه دژی گه‌نده‌ڵی، وسێتی منه بۆ ئێوه".
بۆ خۆپیشانده‌رانیش وتی: "ئه‌گه‌ر من تیرۆر كرام ئێوه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خۆپیشاندان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پێویسته ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژارنه‌كان سیاسی نه‌بن و بێلایه‌ن بن.
AM:09:07:24/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت