"هێزه‌كانی سوریای دیموكرات گه‌یشتنه به‌نداوی ته‌بقه"
وێستگه نیوز –
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌قه مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له سوریا، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات گه‌یشتنه به‌نداوی ته‌بقه كه له سه‌ر رووباری فوڕات له رۆژئاوای شاری ره‌قه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی جیهان شێخ ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پرۆسه‌ی توڕه‌یی فوڕات بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌قه رایگه‌یاند كه "هێزه‌كانی سوریای دیموكرات گه‌یشته به‌نداوی ره‌قه كه نزیكه‌ی 40 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای شاری ره‌قه‌یه".
له 2014دا و له‌و كاته‌ی به‌رده‌وام له پێشڕه‌ویدا بوو، رێكخراوی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر به‌نداوی ته‌بقه‌دا گرت كه به به‌نداوی فوڕات ناسراوه و ئه‌و بنكه ئاسمانییه‌شی كه نزیكه له‌به‌نداوه‌كه‌وه كۆنترۆڵ كرد.
ئه‌م پێشڕه‌وییه به‌ره‌و ته‌بقه دوای ئه‌وه دێت رۆژی سێشه‌ممه هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات چالاكییه‌كی سه‌ربازییان له دووری 15 كیلۆمه‌تر له به‌نداوه‌كه ئه‌نجامدا و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازییان له ناوچه‌كه‌دا دامه‌زراند.
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی كه هاوپه‌یمانییه‌كی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و شه‌ڕڤانه عه‌ره‌به‌كان و پێكهاته‌كانی تره له تشرینی دووه‌می رابردووه‌وه پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌قه مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعشی له سوریا ده‌ست پێكرد.
وادیاره پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌قه خێراتر بووه ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه هێزه عیراقییه‌كان له شاری موسڵ له پێشڕه‌ویدان بۆ وه‌ده‌رنانی داعش له‌و شاره.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:05:48:24/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 2625
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت