به‌ڤیدیۆ.... شڵه‌ژانی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له كاتی "هێرشه‌كه‌ی له‌نده‌ن"دا
وێستگه نیوز –
گرته‌یه‌كی ڤدیۆیی ساتی هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی تیریزا مای سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له كاتی هێرشه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه له نزیك په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا شڵه‌ژاوه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه رۆژنامه‌ی "SUN" بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای بیستنی ده‌نگی ته‌قه له ده‌ره‌وه، ئه‌فسه‌رێكی ئاسایشی به‌ریتانی هه‌وڵ ده‌دات تیریزا مای سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به خێرایی له بینای په‌رله‌مانه‌وه به ئۆتۆمبێلێكی ره‌نگ زیوی بگوازێته‌وه بۆ داونینگ ستریت.
له كاتی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا هه‌رچه‌نده له‌نێو هێزه ئه‌منییه‌كاندایه، به‌ڵام تیریزا مای شڵه‌ژاوه و به‌لایه‌كی تردا ده‌ڕوات وه‌ك له‌وه‌ی به‌ره‌و ئۆتۆمبێله‌كه بچێت.
هه‌مان رۆژ تیریزا مای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی قه‌یرانه‌كان له حكومه‌تی به‌ریتانی كه به "كوبرا" ناسراوه، ئه‌نجام دا و ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد و داوای له به‌ریتانییه‌كان كرد یه‌كگرتوو بن.
رۆژی چوارشه‌ممه كه‌سێك له‌سه‌ر پردی وێستمینسته‌ر به خێرایی ئۆتۆمبێلێكی لێخوڕی و ژماره‌یه‌ك پیاده‌ی كرد به ژێر و دواتر له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دابه‌زی و به‌ره‌و بینای په‌رله‌مانی به‌ریتانیا چوو و به چه‌قۆ پۆلیسێكی بریندار كرد و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.
PM:06:37:24/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 8680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت