به‌ڤیدیۆ... رووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان 60 ئۆتۆمبێلدا
وێستگه نیوز –
له وڵاتی ئێران رووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان 60 ئۆتۆمبێدا روویدا و به‌هۆی‌ه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و 63ی تر برینداربوون.
ئاژانسی میهر نیوز بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای مه‌شهه‌د – نیشابوور له باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئێران رووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان 60 ئۆتۆمبێدا روویدا.
پیرحسێن كۆلیوند به‌ڕێوه‌به‌ری رووداوه كتووپڕه‌كانی ئێران رایگه‌یاند كه رووداوه‌كه به‌هۆی ته‌مومژه‌وه بووه و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست داوه و 63ی تر برینداربوون.
پیرحسێن كۆلیوند وتی: "57 برینداری رووداوه‌كه گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه نزیكه‌كان"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له شوێنی رووداوه‌كه‌ش شه‌ش بریندار چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه.
هاوكات ئاژانسه‌كه بڵاویكرده‌وه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ رووداوێكی هاوشێوه له رۆژهه‌ڵاتی تارانی پایته‌خت له‌سه‌ر رێگای خێرای كه‌ره‌ج له‌نێوان 24 ئۆتۆمبێدا روویدا و له ئه‌نجامدا 75 كه‌س بریندار بوون.
PM:08:55:24/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 25315
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت