شه‌ڕڤانان گه‌یشتنه ره‌قه
وێستگه نیوز -
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات گه‌یشتنه گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی شاری ره‌قه مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له سوریا و هه‌شت گوندیشیان له باشوری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه رزگاركرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ڕڤانانی توڕه‌یی فورات گه‌یشتنه گه‌ره‌كه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ڕه‌قه و ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی پاككردنه‌وه كرد.
شه‌ڕڤانان هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌شت گوندیان له ڕۆژئاوای شارۆچكه‌ی ته‌بقه، كه ده‌كه‌وێته باشوری ڕۆژئاوای ره‌قه، رزگاركرد.
PM:10:14:24/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 10434
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت