سویسرا لێكۆڵینه‌وه‌یه له ئه‌گه‌ری سیخوڕی توركیا ده‌كات
وێستگه نیوز -
داواكاری گشتی فیدراڵی سویسرا ئاشكرایكرد كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی یاسایی ده‌سـتیپێكردووه له باره‌ی ئه‌گه‌ری سیخوڕی حكومه‌تی توركیا به‌سه‌ر ڕه‌وه‌ندی توركی له وڵاته‌كه‌یاندا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئۆفیسی داواكاری گشتی له به‌یانـنامه‌یه‌كدا وتی" گومانی زۆر به‌هێز هه‌ن كه سیخوڕیه‌كی سیاسی به‌سه‌ر ره‌وه‌ندی توركی له سویسرادا كرابێت".
ئۆفیسه‌كه هیچ ورده‌كاری زیاتری نه‌خسته‌ڕوو، ته‌نیا ئاشكرای كرد له 16 ی ئه‌م مانگی سێـیه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌سـتیانپـێكردووه.
رۆژی پـێنجشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سویسرا به هاوتا توركه‌كه‌ی راگه‌یاند كه سویسرا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد ئه‌نجام ده‌دات تاوه‌كو ڕوون ببێته‌وه ئایا ئه‌نكه‌ره هیچ سیخوڕیـیه‌كی نایاسایی به‌سه‌ر ڕه‌وه‌ندی توركی كردووه یان نا.
لێكۆڵینه‌وه‌كه پاش ئه‌و سكاڵایانه ده‌سـتیپـێكرد كه باس له‌وه ده‌كه‌ن زانیاری هه‌واڵگری كۆكراونه‌ته‌وه له‌سه‌ر به‌شداربووانی چه‌ند بۆنه و كۆڕێـك له زانكۆی زوریخ له كۆتایی ساڵی 2016 و سه‌ره‌تای ساڵی 2017 و باس له‌وه ده‌كرێت كه گرته‌ی ڤیدیۆیی و وێنه‌ی به‌شداربووانیش گیراون.
داواكاری گشتی له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر وڵاتێـكی بیانی كه ببێته مایه‌ی زیان گه‌یاندن به سویسرا و خه‌ڵكه‌كه‌ی، تاوانه و سزاكه‌ی ده‌گاته 3 ساڵ زیندان یان سزای دارایی.
PM:10:21:24/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 4273
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت