منداڵێك به رووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز- كامه‌ران كه‌ریم
به‌رپرسی راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هیدانی پێنجوێن ئاشكرایكرد كه له رووداوێكی هاتووچۆدا منداڵێك گیانی له‌ده‌ست داوه.
لوقمان له‌تیف، به‌رپرسی راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هیدانی پێنجوێن به وێستگه‌نیوز-ی راگه‌یاند: "دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سنوری قه‌زای پێنجوێن ئۆتۆمبێلێك منداڵێكی ته‌مه‌ن ساڵ و 11 مانگی به‌ناوی (هه‌نی مه‌ریوان خالید) كردووه به‌ژێره‌وه".
لوقمان له‌تیف وتی: "به‌وهۆیه‌وه منداڵه‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه خێزانی ئه‌و منداڵه به سه‌ردان هاتبوونه قه‌زای پێنجوێن و دایكی منداڵه‌كه خه‌ڵكی قه‌زای پێنجوێن و باوكیشی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه و ته‌رمی منداڵه‌كه گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه".
PM:11:10:24/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 17942
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت