"سبه‌ینێ ده‌وامی قوتابخانه و خوێندنگاكان ده‌ست پێده‌كاته‌وه"
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی رانیه رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ شه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی ده‌وامی وه‌رزی دووه‌مه و ده‌وام ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی رانیه رایگه‌یاند كه‌ی سبه‌ینێ شه‌ممه 2017/3/25 له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌سنوری په‌روه‌رده‌ی رانیه ده‌وامی ره‌سمییه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه سبه‌ینێ له (قوتابخانه، خوێندنگا، باخچه‌ی منداڵان، خوێندنی ئیسلامی)ی سنووری په‌روه‌ده‌ی رانیه یه‌كه‌م رۆژی ده‌وامی وه‌رزی دووه‌می خوێندنه.
به‌هۆی بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه له ده‌ره‌نجامی دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه و سیستمی پاشه‌كه‌وته‌وه، پرۆسه‌ی خوێندن له سنووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین دواكه‌وت و به‌وهۆیه‌ش وه‌رزه‌كانی خوێندن دواكه‌وت.
PM:11:50:24/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 23656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت