هۆشداری ده‌درێته به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن
وێستگه نیوز –
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ ره‌تیكرده‌وه كه دزه كرابێته ناو سێرڤه‌ره‌كانی و هاككه‌ره‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌دان ملیۆن هه‌ژماری به‌كارهێنه‌راندا گرتبێت، به‌ڵام نوێترین هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ره‌تكردنه‌وه‌كه‌ی كۆمپانیانی ئه‌پڵ ته‌نها بۆ پشتڕاست نه‌كردنه‌وه‌ی هاككردنه‌كه‌یه.
له ماوه‌ی رابردوودا گروپێكی هاككه‌ر به‌ناوی "توركیش كرایم فامیلی" هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌ی سه‌دان ملیۆن هه‌ژماری به‌كارهێنه‌رانی له iCloud و ئیمه‌یلی "@me" كرد گه‌ر تا 7ی نیسان كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕێك پاره‌ی دیاریكراوی پێنه‌دات.
هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئه‌و گروپه هاككه‌ره به جدی وه‌رنه‌گیرا تا پێگه‌ی ZNETی ته‌كنیكی نموونه‌ی 54 هه‌ژماری له هاككه‌ره توركه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وت و دڵنیابووه‌نه‌وه له‌وه‌ی راسته، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌و گروپه توانیویانه چه‌ندین هه‌ژمار هاك بكه‌ن.
ئه‌و پێگه‌یه په‌یوه‌ندی به‌و به‌كارهێنه‌رانه‌وه كرد و ده‌ركه‌وت زۆربه‌یان له به‌ریتانیان و ته‌نها 10 هه‌ژماریان به‌و پاسۆردانه ده‌كرێنه‌وه كه ده‌ست هاككه‌ره‌كان كه‌وتووه.
به‌وپێیه‌ی ئه‌و نموونانه‌ی دراون به پێگه‌كه له ئامێره‌كانی وه‌ك ئایفۆن، ئایپاد و ئامێره‌كانی ماكنتۆشه، به بۆچوونی شاره‌زایان هاككه‌ره‌كان سێرڤه‌ره‌كانی ئه‌پڵ"یان به ئامانج گرتووه نه‌ك ئامێرێكی دیاریكراو.
چاودێران گومانیان له دڵنیاكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌پڵ هه‌یه و پێیانوایه كه ره‌نگه هه‌ژماری به‌كارهێنه‌رانی ئه‌پڵ هاك كرابێت ئه‌مه‌ش وای له شاره‌زا ئه‌منییه‌كان كرد هۆشداری بده‌نه به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن و ئامێره‌كانی تری ئه‌پڵ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ پاسۆرده تایبه‌ته‌كانیان له iCloud بگۆڕن تا رێگریی بكه‌ن له ده‌ستچوونی زانیارییه‌كانیان و سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كانیان ته‌نانه‌ت گه‌ر ده‌ركه‌وت لێدوانی هاككه‌ره‌كانیش راست نییه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:09:38:25/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3449
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت