فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی موسڵ روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوز -
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (CENTCOM) ئاشكرایكرد كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له ده‌نگۆی كوژرانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له هێرشه‌كانیاندا بۆسه‌ر چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له موسڵ ده‌ستپێكردووه.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی مه‌ده‌نی له هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر داعش له موسڵ له رۆژانی 17-23ی ئه‌م مانگه بڵاوبووه‌وه، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (CENTCOM) له راگه‌یه‌نراوێكدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكادا هاتووه كه "دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوویه‌وه كه له رۆژانی 17-23ی ئه‌م مانگه، له‌ئه‌نجامی هێرشی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر گه‌ڕه‌كی جه‌دید له بینایه‌كدا 230 كه‌سی مه‌ده‌نی كوژراون، لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستی پێكراوه.
له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هیچ هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی له هێرشه‌كاندا نه‌بنه قوربانی، به‌ڵام داعش به‌شێوه‌یه‌كی وه‌حشیگه‌رانه كه‌سانی مه‌ده‌نی وه‌ك قه‌ڵغان به‌كارده‌هێنن و به‌زۆر هاووڵاتییان له ماڵه‌كانیان ده‌كه‌نه ده‌ره‌وه و وه‌ك په‌ناگه و مۆڵگه‌ی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و تاكتیكانه‌ی داعش ده‌بنه هۆی كوژرانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی.
AM:11:51:25/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 2281
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت