وەزارەتی پێشمەرگە 300 دۆلار دەداته ھه‌ر شەڕڤانێكی یه‌په‌شه كه بووه‌ته پێشمه‌رگه
وێستگه نیوز -
جێگری فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه له شنگال رایگه‌یاند كه "رۆژانه 10 بۆ 20 چه‌كداری یه‌به‌شه دێنه ناو پێشمه‌رگه‌وه و هه‌ر یه‌كێكیشیان 300 دۆلاری پێدراوه".
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری عه‌مید سمێ بۆسه‌لی جێگری فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه له شنگال بڵاویكرده‌وه كه "ھاتنی چه‌كدارانی یه‌په‌شه بۆ ناو ریزه‌كانی ھێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه و رۆژ به رۆژ ژماره‌كه زیاتر ده‌بێت".
عه‌مید سمێ بۆسه‌لی وتی: "رۆژانه 10 بۆ 20چه‌كداری یه‌په‌شه‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه دێنه ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه، ئێمه‌یش وه‌كو پێشمه‌رگه لیژنه‌یه‌كمان پێك ھێناوه و فۆڕمێكیش ئاماده كراوه كه پڕی ده‌كه‌نه‌وه و پێشوازییان لێ ده‌كرێت".
وتیشی: "له‌و كاته‌وه‌ی كه ده‌رگای وه‌رگرتنی چه‌كدارانی یه‌په‌شه كراوه‌ته‌وه، تا ئێستا زیاتر له 300 چه‌كدار په‌یوه‌ندییان به ئێمه‌وه كردووه و چه‌ندانی دیكه‌یش په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن و دێنه ریزه‌كانی ھێزی پێشمه‌رگه‌وه".
جێگری فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه له شنگال ئاشكراشیكرد كه "ھه‌ر چه‌كدارێكی یه‌په‌شه هاتبێته ریزه‌كانی ھێزی پێشمه‌رگه‌وه، 300 دۆلاری پێ دراوه، بڕیاریشه مه‌شقیان پێ بكرێت و بكرێنه پێشمه‌رگه و له چوارچێوه‌ی ھێزێكدا رێك بخرێن".
PM:12:40:25/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 15705
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت