په‌رله‌مانتارێكی پارتی: چانسی ئێمه‌یه كه له موسڵ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و له هه‌رێمیش ئه‌بووبه‌كر هه‌ڵه‌دنی هه‌یه
وێستگه نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه چانسی ئێمه‌یه كه له موسڵ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و له هه‌رێمیش ئه‌بووبه‌كر هه‌ڵه‌دنی هه‌یه چونكه ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و كردوویه‌تی هیچ جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشانه‌ی داعش كاتی خۆی كردیه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری دڵشاد شه‌عبان په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه له په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "چانسی ئێمه‌یه كه له موسڵ (ئه‌بوبه‌كر به‌غدایی) و له هه‌رێمیش (ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی) هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و كردوویه‌تی هیچ جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشانه‌ی داعش كاتی خۆی كردیه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان".
دڵشاد شه‌عبان وتی: "چونكه هه‌موو ئامانجی ئه‌وان تێكدانی هه‌رێم بوو به پاڵپشتیی هه‌ندێك ئه‌جێندای ده‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێش 2003، ئه‌وه‌ی (هه‌ڵه‌دنی)ـیش ده‌یكات، داواكردنی دوو ئیداره‌ییه".
وتیشی: "هه‌ندێك كه‌س له‌ناو حیزبه ئیسلامییه‌كان هه‌ن وه‌كو (ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی) و (سۆران عومه‌ر) و ژماره‌یه‌كی دیكه، كه وه‌كو شانه‌ی نوستوون و بیركردنه‌وه‌یان هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ توندڕۆكان، بۆیه هه‌ر كاتێك ئاماده‌ن وه‌كو بۆمبێك بته‌قنه‌وه".
دڵشاد شه‌عبان كه هاوكات جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كانه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پێویسته ئه‌و كه‌سه وه‌كو په‌رله‌مانتار بزانێت نه‌وت چه‌ندی له سنووری هه‌ولێره و چه‌ندی له سنووری سلێمانی و دهۆكه، نزیكه‌ی 68%ـی نه‌وتی كوردستان كه ده‌چێته ده‌ره‌وه و شاده‌ماری ئابووریی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ری ده‌ژین، له هه‌ولێر و دهۆكه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له‌و سێ هه‌زار مێگاوات كاره‌بایه‌ی به‌رهه‌م دێت، نزیكه‌ی 2 هه‌زار و 100 بۆ 2 هه‌زار و 300مێگاوات له هه‌ولێر و دهۆك به‌رهه‌م دێت، بۆیه پێویسته ئه‌و په‌رله‌مانتاره بزانێت گه‌ر كاره‌با له هه‌ولێر و دهۆكه‌وه نه‌چێت بۆ سلێمانی، كاره‌بایان نابێت و تۆڕی كاره‌بایش له هه‌موو كوردستان پێكه‌وه گرێ دراوه و ناكرێت جیا بكرێته‌وه" .
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كان راشیگه‌یاند كه "ئه‌گه‌ر نه‌وتی هه‌ولێر و دهۆك نه‌بێت، 51%ـی فه‌رمانبه‌رانی راست و بندیوار ناتوانن مووچه وه‌ربگرن، بۆیه وه‌كو په‌رله‌مانتار پێویسته زانیاریی دروستیان هه‌بێت ئه‌وكات قسه فڕێ بده‌نه بازاڕه‌وه، جگه له‌وه‌یش پێویسته هه‌ست به به‌رپرسیارێتیی نه‌ته‌وه‌یی بكات و هه‌وڵ نه‌دات جارێكی دیكه هه‌رێم بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ دوو ئیداره‌یی".
دڵشاد شه‌عبان پێیوایه كه "ئه‌و په‌رله‌مانتاره و هاوشێوه‌ی ئه‌و، هه‌وڵیان داوه گوشار له‌سه‌ر هه‌رێم دروست بكه‌ن و تێكی بده‌ن، هه‌روه‌ها گوشار له‌سه‌ر پارتی و به تایبه‌ت (سه‌رۆك بارزانی)ـیش دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێ له پێشڕه‌وییه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بگرن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه و ئامانجه‌كه‌یان گۆڕبه‌گۆڕ بووه، بۆیه ئه‌مه هیچ سوودێكی نییه".
پێشتر و له به‌رنامه‌ی تاووتوێی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی-دا ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه پێویسته یه‌كێتی نیشتمانی وه‌ك فشارێك نه‌وت و غاز له سنووری سلێمانی بگرێته‌وه.
PM:01:28:25/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 42333
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت