ڤیدیۆیەکى ناوازەی مەریخ لە نزیکەوە بڵاوکرایەوە


وێستگە نیوز -

گرتەیەکى ڤیدیۆى نوێ بە شێوەیەکى نایاب و لە نزیکەوە سەر ڕووى مەریخ نیشاندەدات و سەربارى بوونى تۆزوخۆڵی دەورى مەریخ بەرزونزمى ڕووى هەسارەکە بەڕوونى دەردەکەوێت.

ماڵپەڕى وایەردى ئەمەریکى بڵاویکردەوە ، ڤیدیۆکە لەڕێگەى لێکدانى چەندین وێنەوە دروستکراوە کە لە کامێرایەکى جێگیرى سەر ئەو کەشتییەوە گیراوە کە ئاژانسی ناسا ڕەوانەى مەریخى کردووە.

ڤیدیۆکە دۆڵى قوڵ و لوتکەى بەرز و بنارى تەختى سەر ڕووى هەسارەکە بە ڕوونى  نیشاندەدات.

ئاماژە بەوەکراوە، ڤیدیۆکە لە لێکدانى ٥٠ هەزار وێنەى ڕوون دروستکراوە کە لە ماوەى ١٢ ساڵدا گیراوە.

شارەزایەکى بوارى بۆشایی ئاسمانیش وتوویەتى "باشترین ڕێگا بۆ بینینى ڕوونى دیارەکانى بۆشایی و هەسارەکان گرتنى وێنە و لێکدانییەتى".

جان فروجدمانیش ئەو پیاوەیەکە کە ئەم ڤیدیۆیەی مۆنتاژکردووە ،ڕایگەیاندووە،  کاتێکى زۆرى پێچووە تا وێنەکانى ڕەنگکردووە و دواتر لەچوارچێوەى ئەو ڤیدیۆیە دایناون.


PM:03:12:25/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 7310 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو