بە پاسپۆرتی عیراقی و بێ ڤیزە دەتوانی سەردانی 28 وڵات بکەیت


وێتسگە نیوز -

کاتێک هەر هاوڵاتیەک  جانتاکانی کۆدەکاتەوە  و خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی گەشت بکات ، ئەوا هەڵبژاردەکانی بەردەمی دەگۆرێت بەپێی جۆری پاسپۆرتەکەی ، هەندێک پاسپۆرت ڤیزەی  ناوێت و  هەندێکی تر ڤیزەی دەوێت بۆ ئەوەی بچیتە وڵاتێک ئەوەش بەپێی پاسپۆرت وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر دەگۆڕدرێت.

وێب سایتی www.passportindex.org رێ بە هەر كەسێك دەدات بەدوای پاسپۆرتی وڵاتەكەیدا بگەڕێت و بۆی دەردەكەوێت چەند وڵات دەتوانێت بە بێ وەرگرتنی ڤیزە سەردانیان بكات.

 بۆ نمونە هەڵگری پاسپۆرتی ئەڵمانی كە بەهێزترینە لە جیهاندا، خاوەنەكەی دەتوانێت سەردانی 160 وڵات بكات بێ ئەوەی پێویستی بە ڤیزە هەبێت، پاشان پاسپۆرتی سوید دێت و پاشان دانیماركی.

بەپێچەوانەوە، خراپترین جۆری پاسپۆرت، ئەفغانییە، كە خاوەنەكەی تەنها دەتوانێت سەردانی 24 وڵات بكات بەبێ ڤیزە.

ئەگەر خاوەنی پاسپۆرتی عیراقیت، ئەوا دەتوانیت بێ وەرگرتنی ڤیزا سەردانی 28 وڵات بكەیت، لە هەندێكیان پێویستیت پێی نییە، بۆ هەندێكیشیان لەگەڵ گەیشتنت بۆ وڵاتەكە مۆری چونەژورەوە لە پاسپۆرتەكەت دەدرێت.

لەو نێوەندەشدا بە پاسپۆرتی عیراقییەوە دەتوانیت سەردانی تەنها 28 وڵات بكەیت. كلیك لە لینكی ماڵپەڕەكە بكە و وڵاتەكان بناسە.


PM:03:58:25/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 20696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت