بەڤیدیۆ... مامۆستایەک بە رێگەیەکی نامۆ خوێندکارەکەی لە خەو هەڵدەسێنێت


وێستگە نیوز -

گرتە ڤیدیۆیەکی ناو پۆلێکی خوێندگەیەک بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە مامۆستایەک  بە شێوەیەکی نامۆ مامەڵە لەگەڵ خوێندکارێک دەکات کە لە کاتی وانە وتنەوەدا خەوی لێ دەکەوێت.

لەو گرتە ڤیدیۆیەدا کە لە وێب سایت دەیلی مەیڵ بڵاوکراوەتەوە ، تێدا  کچێک لەسەر مێزەکەی خەوی لێ کەوتووە و مامۆستاکەی دێتە لایەوە و بە گاز قژی رادەکێشێت تا لە خەو خەبەری دەبێتەوە.

پاش ئەوەی خەبەریبوویەوە، مامۆستاکە دەست دەکات بە پێکەنین و وازی لێ دەهێنێت، بەڵام کچەکە ترس و شڵەژان بە روخسارییەوە دیارە و لەوە ناچێت وەک مامۆستاکە بەلایەوە خۆش بووبێت.





PM:04:39:25/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 16934 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت