سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه
وێستگه نیوزـ
بڕیاره سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 26ی ئازاری 2017، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی نه‌خشه رێگاكه‌ی یه‌كێتی كۆبببێته‌وه.
له‌تیف نیروه‌یی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به میداكانی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند: بڕیاره سبه‌ینێ كاتژمێر 10:30 خوله‌ك، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند له‌هۆڵی مه‌كته‌بی سیاسی كۆببێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی نه‌خشه رێگاكه‌ی یه‌كێتی به مه‌به‌ستی ده‌ربازبوونی هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌یرانانه‌ی تێیكه‌وتووه.
له‌تیف نیروه‌یی وتیشی: پێشبینی ده‌كرێت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌باره‌ی ورده‌كاریی چۆنێتی جێبه‌جێكردنی نه‌خشه رێگاكه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان مشتومڕێكی جدی بكه‌ن.
راشیگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند ته‌واوكه‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌بێت.
PM:05:20:25/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 2488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت