رێگه به خوێندكارانی زانكۆی كۆیه نادرێت بچنهوه بهشه ناوخۆییهكانیان
وێستگه نیوزـ
ئەو خوێندکارانەی کە ڕێگەیان پێنەدرا بچنەوە ناو بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە و ناڕهزاییان بهرامبهر بڕیاری وهرگرتنی 100 ههزار دینار بۆ مانهوهیان لهو بهشانه دهربڕی، لەبەردەم زانکۆی کۆیە خێمەیان هەڵدا.
یەکێک لەو خوێندکارانەی کە لەبەردەم زانکۆی کۆیەدا ماوەتەوە بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، وەک ناڕەزاییەک لە بڕیاری وەرگرتنی 100 هەزار دیناری بەشە ناوخۆییەکان ماونەتەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم دۆخە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەریان، چونکە زۆربەی بەشەکان سبهینێی یهكشهممه 26ی ئازاری 2017، تاقیکردنەوەیانە.
ئەو خوێندکارانە داوایان لە لایەنی پەیوەندیدار کرد چارەسەری کێشەکەیان بۆ بکەن، چونکە بەم رەوشەوە ناتوانن تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام بدەن، ئاماژە بەوەش دەکەن، بەشێک لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان پارەی هاتووچۆی گەڕانەوە و هاتنەوەیان پێ نییە، ئێستاش چۆن دەتوانن کە تەنها دوو مانگی خوێندن ماوە بڕی 100 هەزار دینار بدەن.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شهممه 25 ئازاری 2017، دەیان خوێندکار لەبەردەم دەروازەی سەرەکی زانکۆی کۆیە کۆبوونەوە و ڕێگەیان پێ نەدرا بچنەوە بەشە ناوخۆییەکان بەهۆی ئەوەی کە پارەی بەشی ناوخۆییان نەداوە کە برەکەی 100 هەزار دینارە، یەکێک لەو خوێندکارانەی بەردەم زانکۆی کۆیەش رایگهیاندووه كه بە سەدان خوێندکار لە شار و شارۆچکەکان پێشتر داوای هەڵوەشانەوەی ئەم بڕیارەیان کردووە، چونکە بەشێک لە خوێندکاران ناتوانن ئەو بڕە پارەیە بدەن.
لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییەوە بڕیاریدا هەر خوێندکارێک لە بەشە ناوخۆییەکان بمێنێتەوە بۆ هەر ساڵێکی خوێندن دەبیت بڕی 100 هەزار بدات بە وەزارەت، لەو کاتەشدا وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، بەھۆی قەیرانی داراییەوە حکومەت توانای نیە پێداویستی بەشە ناوخۆییەکان دابین بکات، بۆیە پەنای بردۆتە بەر وەرگرتنی پارە لە خوێندکاران.
بە سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستانەوە کە 16 زانکۆن 256 بەشەناوخۆیی ھەیە کە زیاتر لە 40 ھەزار خوێندکار تیایاندا دەمێننەوە.
PM:06:16:25/03/2017
ئهم بابهته 7500
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت