چاره‌سه‌رێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی توانای سێكسی
وێستگه نیوزـ
زانایان هیوایه‌كی نوێیان به‌و پیاوانه به‌خشی كه به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ریی پرۆستاته‌وه توانای سێكسییان لاواز ده‌بێت، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی چاره‌سه‌ر به "قه‌ده خانه‌كان" كه ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی بۆ ئه‌و چاره‌سه‌ره مژده‌به‌خشه.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه پێشتر ئه‌نجامدراون و ئه‌مڕۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی له كۆنگره‌یه‌كی پزیشكی له له‌نده‌ن ئاشكرا كراوه، له كۆی 15 پیاو كه نه‌شته‌رگه‌ریی پرۆستاتیان بۆ كراوه، هه‌شتیان توانیویانه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ و به‌بێ په‌نابردن بۆ هیچ ده‌رمانێك، سێكس به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بكه‌نه‌وه.
زاناكان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه دوای پێدانی چاره‌سه‌ر به "قه‌ده خانه‌كان" و چاودێریكردنی ئه‌وانه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان بۆ كراوه، ماوه‌ی ساڵێك له‌ژێر چاودێریدا بوون و پزیشكه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هیچ نیشانه‌یه‌كی لاوازیی سێكسیان تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه.
یه‌كێك له‌و زانایانه به‌ناوی لارس لۆند كه مامۆستای نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆكی ئۆدنس-ی دانیماركه و له توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌شداریی كردووه، پێی وایه كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره چاودێریی نه‌خۆش له‌سه‌ر وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رێك بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌واو بكرێت و ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌رێنی بێت.
وتیشی ئه‌نجامی توندێژینه‌وه‌كه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی دانیمارك قایل بكرێن تا قۆناغی سێیه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند پیاوێكی دیكه ده‌ستپێ بكات و چاره‌سه‌ریان به قه‌ده خانه بۆ بكرێت.
به‌پێی ئه‌و چاره‌سه‌ره نوێیه، خانه چه‌ورییه‌كان سكی نه‌خۆش لاده‌برێن و دواتر هه‌ڵده‌گیرێن تا ببنه خانه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له له‌شدا، پاشان ئه‌و خانه تایبه‌تمه‌نده نوێیه به‌شێوه‌یه‌كی خۆكرد ده‌گۆڕدرێن بۆ خانه ده‌مار و خانه‌ی شانه و خانه‌كانی ناو مولوله‌ی خوێن، كاره‌كه‌ش به سڕكردنی گشتی ئه‌نجام ده‌درێت و نه‌خۆش له هه‌مان رۆژی دوای ته‌واوبوونی چاره‌سه‌ره‌كه، نه‌خۆشخانه جێده‌هێلێت.
توێژینه‌وه‌كانی پێشوو ده‌ریانخستووه كه نه‌شته‌رگه‌ریی پرۆستات به‌ڕێژه‌ی 13% هۆكاره بۆ لاوازبوونی سێكسی و دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ش 80%ی پیاوان سێكسیان به‌لاوه سه‌خت ده‌بێت.
PM:06:43:25/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 23758
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت