80 رێكخراو لە هه‌ولێر ده‌چنه به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
وێستگه نیوزـ
وه‌ك گه‌یاندنی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌رامبه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك، ده‌یان رێكخراو گردبونه‌وه‌یه‌ك رێك ده‌خه‌ن.
سیروان گه‌ردی، یه‌كێك له رێكخه‌ره‌كانی گردبونه‌وه‌كه رایگه‌یاند: رۆژی یه‌كشه‌مه 26ی ئازاری 2017، له كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وی یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر گردبونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به ئامانجی گربونه‌وه‌كه‌یان سیروان گه‌ردی وتی: وه‌ك پشتگیریه‌ك له بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان له كه‌ركوك و ڕاگه یاندنی نیگه‌رانی خۆمان له باره‌ی به‌یاننامه‌كەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی به‌پێشلكردنی سه‌روه‌ریی عیراق له‌قه‌ڵه‌مداوه، له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگترووه‌كان له هه‌ولێر گردبوونه‌وه یه‌كی ناره‌زایی ئه نجام ده‌ده‌ین.
گه‌ردی روونیكرده‌وه ئه‌وان زیاتر له 80 رێكخراوی مه‌ده‌نی و ناحكومین و یاداشتی ناڕه‌زایی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسانی UN له هه‌ولێر ده‌ده‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك بڕیاردرا ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكرێت، به‌رپرسێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق نیگه‌رانی خۆی له بڕیاره‌كه ده‌بڕی.
PM:07:03:25/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3515
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت