ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی راگه‌یاند كه شه‌وی رابردوو له شه‌قامی 100 مه‌تری ته‌قه‌ی كردبوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرایكردووه كه شەوی رابردوو کاتژمێر 9:30 خوله‌ك پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی تەقەکردن لە شەقامی 100م نزیک وێستگەی ئاکار.
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه كه دوای گەیشتنی هێزه‌كانیان بۆ شوێنی رووداوه‌كه دەرکەوتووه کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تەقە لە هاوڵاتیەک بەناوی (علی عامر حسن) کراوە و لەلایەن تۆمەتبار (گ.س.م) زامدارکراوە.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه تۆمه‌تباره‌كه لە شوێنی رووداوه‌كه هه‌ڵاتووه و دواتر بە هەماهەنگی نێوان ئاسایش و پۆلیس ئەمرۆ شه‌ممه 25ی ئازاری 2017، دەستگیرکراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دۆزینه‌وه‌ی منداڵێكی بەناوی ( مروان محمد) راگه‌یاندووه كه به‌ره‌گه‌ز سورییە كه لە نزیک نەخۆشخانەی جمهوری دۆزراوه‌ته‌وه.
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه كه منداڵه‌كه ئێستا لە پۆلیسی هەولێرە هەر کەسێک زانیاریی له‌باره‌وه‌یه هەیە ـدەتواتێت پەیوەندی بکات بە ژمارە 066134 بۆ ئەوەی رادەستی خانەوادەکەی بکرێتەوە.
منداڵە دۆزراوەکە
PM:09:00:25/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 31853
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت