عه‌لی حه‌مه ساڵح: هێزه ئه‌منیه‌کانی یه‌کێتی بۆ واده‌که‌ن
وێستگه نیوزـ
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان قسه‌كردن له‌سه‌ر رفاندنی مامۆستا ئایینیه‌كه‌ی ناحیه‌ی حاجیاوای سه‌ربه ئیداره‌ی راپه‌ڕین دوای تێپه‌ڕینی یه‌ك هه‌فته، بێڕێزییه به یاسا و حوكمڕان و حزبی حوكمڕانیش.
له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، عه‌لی حه‌مه ساڵح نوسیویه‌تی: "فڕاندنی مامۆستایه‌کی ئاینی له مزگه‌وت، دوای هه‌فته‌یه‌کیش قسه‌نه‌کردن له‌سه‌ر هۆکاری رفاندنه‌که، هێزی ڕفێنه‌رکێن بۆ ئه‌م کاره‌یان کرد؟ ، ئه‌مه په‌ڕی بێڕێزیه به‌یاسا، بێ ڕێزی به حوکمڕان و حیزبی حوکمڕانیش."
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌م مامۆستا ئاینییه هه‌ر تۆمه‌تێکی له‌سه‌ره، ده‌بێت به بڕیاری حاکم و به ئاگاداری که‌سوکار و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری حوکمی که ئه‌وقافه ده‌ستگیربکرێت، به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکراو دادپه‌رورانه دادگای بکرێت."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێی وایه: " ده‌ستگیرکردنی خه‌ڵک له‌لایه‌ن هێزی ئه‌منی به‌تۆمه‌تی تیرۆر و دوای سێ مانگ له‌بری دادگایکردن فڕێدانی ته‌رمه‌که‌ی.. ڕفاندنی مامۆستای ئاینی به‌بێ ئاگاداری که‌سوکارو دامه‌زراوه‌ی ئه‌وقاف و قسه‌کردن له‌سه‌ر هۆکاری ده‌ستگیر نه‌کردن.. ئازاردانی جۆراوجۆر له زیندان...چه‌ندین که‌یسی دیکه‌ش که لای ئێمه، بێڕێزی گه‌وره‌ی به‌یاسا تێدا کراوه.. تاوه‌کو هێزی ئه‌منی له حیزبییه‌وه نه‌بێته حکومی و له ژێر چاودێریدا نه‌بێت، ئه‌م جۆره له هه‌ڵه‌و تاوان دووباره ده‌بێته‌وه..."
سدیق عومەر، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی شێنێیانە لە ناحیەی حاجیاوا، بەوتەی یەکێک لە خوێندکارەکانی، شەوی 19ی ئازاری 2017، ژمارەیەک چەکداری دەمامکدار بە جلوبەرگی سەربازییەوە چوونەتە مزگەوتەکەیەوە و بەرەو شوێنێکی نادیار رفاندوویانه.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەریەکە لەخانەوادەکەی و بەڕێوەبەری ئەوقافی ڕاپەڕینیش دەڵێن ئەو مامۆستا ئاینییە هیچ کێشەیەکی نەبووە.
PM:09:56:25/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 25666
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت