لێدوانی فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كان ده‌رباره‌ی راوه‌ستانی ئۆپراسیۆنی موسڵ
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كان ده‌نگۆی راوه‌ستانی ئۆپراسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ له‌ژێر ده‌ستی رێكخراوی داعش ره‌تده‌كاته‌وه.
فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه باس له راوه‌ستانی ئۆپراسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌كه‌ن و جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی كردووه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاندووه كه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش.
پێشتر چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ راگیراوه.
PM:10:32:25/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 5568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت