سێ پاسه‌وانی سه‌ركرده‌یه‌كی داعش ده‌ستگیركران
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك ده‌ستگیركردنی سێ كه‌سی راگه‌یاند كه پاسه‌وانی یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی داعش بوون.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك ده‌ستگیركردنی ئه‌و سێ كه‌سه‌ی راگه‌یاندووه و ئاشكرایكردووه ئه‌و سێ كه‌سه سه‌ربه رێكخراوی داعش و پاسه‌وانی یه‌كێك له سه‌ره‌كرده‌كانی ئه‌و رێكخراوه بوون.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر راشیگه‌یاندووه كه هه‌ر سێ ده‌ستگیركراوه‌كه دانیان ناوه به‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش نه‌وتی بۆ یه‌كێك له وڵاتانی دراوسێ دزیووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌و نه‌وته له گێڵگه‌كانی عه‌جیل و عه‌لاسه دزراوه و دانپێدانانه‌كه‌ش له به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا بووه.
PM:10:45:25/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 5930
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت