ئهردۆغان: راپرسی لهسهر دانوستانهكانی توركیا و ئهوروپا دهكهین
وێستگه نیوزـ
سەرکۆماری تورکیا رایگهیاند گه لەوانەیە گشتپرسی بۆ پرسی بە ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا بكهن و گەلیش چ بڕیارێک بدات ئهوان پابهندی دهبن.
لە رێوڕەسمی کۆتایی کۆربەندێکی شاری ئەنتاڵیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆك ماری تورکیا وتارێکی پێشکەش کرد و لەبارەی ھێرشەکەی لەندەن وتی: "دواجار تیرۆر مەحکوومی دۆڕاندنە. ئەم ھێرشانە، چۆک بە ئێمە دانانێن و بەرەنگاریمان بەھێزتر دەکات. تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ھاوشانی شانیشنی یەکگرتووە".
ئەردۆغان راشیگهیاند: "ئەم ھێرشە دوا نموونەی ئەوەیە کە تیرۆر ھیچ سنوورێکی نییە و ھیچ وڵاتێک و رەوشتێک ناناسێت. بە ئامانج گرتنی پەرلەمان جێگەی سەرنجە و ھاوشێوەی ھەوڵی کودەتای 15ی تەمووزە، ئێوەش دەزانن کە پەرلەمانی ئێمەش بۆردومانکرا".
لەبارەی خۆپیشاندانەکەی سویسرا ئەردۆغان وتی: "کەمێک پێش ئێستا لە گفتوگۆیەکمدا وتم "ئێوە (بەریتانیا) لەبارەی برێکسیتەوە بڕیارێکتان دەرکرد، واتە لە دوای 16ی نیسان شتی جیاواز دێتەئاراوە، ئەمڕۆ لە پەرلەمانی سویسرا دەبینین، رێکخراوێکی تیرۆریستی توندڕەو لە پێش پەرلەمان وێنەی من دادەنێن کە تێدا چەکێک ئاراستەی سەرم کراوە، ئایا شتێکی بەم شێوەیە لۆژیکییە؟ "
ئاشكراشیكرد كه ھاوشێوەی برێکسیت، ئهوانیش لە 16ی نیسان ریفراندۆم ئەنجام دەدەن و "لەوانەیە لە دوای ئەمەش راپرسی لە دانوستانەکانی تورکیا لە ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپا ئەنجام بدەین، گەل چی بڕیارێک بدات ئێمەش پابەندی ئەم بڕیارە دەبین".
سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند کە ھەڵوێستی سیاسەتمەدارانی ئەوروپا جێگەی قبوڵ نییە و وتی: "پێویستە بزانرێ ئێمەش تا سنوورێک بەرگەی ئەو ھەڵوێستەی چەند وڵاتێکی ئەوروپی لە دژی تورکیا دەگرین، لە پێناو چوار کورسی، بە قوربانیدانی پەیوەندی 400 ساڵەمان و بێزارکردنی وەزیران و دیپلۆماتکاران و گەلەکەمان قبوڵ ناکەین، چاوەڕێی ئەوە دەکەین سیاسەتمەدارانی ئەوروپا بە زووترین کات واز لەم ھەڵوێستەیان بھێنن".
PM:11:09:25/03/2017
ئهم بابهته 3979
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت