زانایان هۆشداری له "كۆتایی دنیا" ده‌ده‌ن
وێستگه نیوزـ
زانایانی زانكۆیه‌كی كه‌نه‌دا هۆشدارییان دا له‌وه‌ی دیارده‌ی قه‌تیسبونی گه‌رما هه‌ڕه‌شه‌ی جدی له مرۆڤایه‌تی ده‌كات.
زاناكانی زانكۆی بروك له شاری ئۆنتاریۆ-ی كه‌نه‌دا پێیان وایه كه زه‌وی سیناریۆیه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردێت كه 250 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به سه‌ریدا هات و له‌وكاته‌دا كاره‌ساتێكی گه‌وره بووه‌هۆی له‌ناوبردنی 90%ی بونه‌وه‌ره‌كانی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه.
زاناكان دوای ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ی له ده‌رئه‌نجامدا پێی گه‌یشتوون ده‌بێت ببێته وانه‌یه‌ك بۆ مرۆڤایه‌تی تا له‌گه‌ڵ كێشه‌ی قه‌تسبوونی گه‌رما به جدی كار بكرێت، چونكه به وته‌ی ئه‌وان ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه به‌ڕێوه‌یه هاوشێوه‌ی كاره‌ساته‌كه‌ی له‌ناوچونی بوونه‌وه‌ره كه له چاخی Permian-Triassic رویداوه.
زاناكان ئه‌وه‌یان به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه هه‌ساره‌ی زه‌وی ماوه‌یه‌كی زۆری ویستووه تا ژیانی له‌دوای كاره‌ساته‌كه‌ی ئه‌و چاخه‌وه بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئێستاش هۆكارێكی زۆر هه‌ن كه له‌وانه‌یه ببنه دووباره‌بونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆ و كاره‌سات.
له‌به‌رئه‌وه‌ی زاناكان بۆچونیان وایه كه گڕكانێكی زه‌به‌لاح له‌و له چاخی Permian-Triassic بووه‌ته‌هۆی له‌ناوچونی بونه‌وه‌ره‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ توێژینه‌وه له به‌رده‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و گازانه‌ی به‌سه‌ر به‌رده كۆنه‌كانه‌وه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن كه گۆڕانكاری له كه‌شوهه‌وادا به‌ڕێوه‌یه.
توێژینه‌وه‌ی ئه‌و زانایانه به‌دووری نازانێت گڕكانه زه‌به‌لاحه‌كان بڕێكی ئێجگار زۆر له گازی دوانۆكسیدی كاربۆنیان ده‌رپه‌ڕاندبێته هه‌واوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه پله‌ی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌سه‌ر گۆی زه‌وی به‌رزببێته و رێگه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ رودانی كاره‌ساته گه‌وره‌كه.
PM:11:53:25/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 21748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت