ئەمڕۆ مووچەی مانگی یەکی ئەم وەزارەتانە دەدرێت
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران دەکاتەوەو بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانە دەدرێت.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، كه‌پێشتر بڵاویكرده‌وه تیایدا هاتووه: رۆژی یه‌كشه‌ممه 26ی ئازاری 2017، مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت:
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن
وه‌زاره‌تی كاره‌با
وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان
وه‌زاره‌تی پلان دانان
دیوانی چاودێری دارایی
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ
ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
ده‌سته‌ی ژینگه
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
ده‌زگای مین
ده‌سته‌ی ده‌سپاكی
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان.
هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی دووشه‌ممه 27ی ئازاری 2017، مووچه‌ی (كه‌م ئه‌ندامان)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
روونیشیكراوه‌ته‌وه: رۆژی سێشه‌ممه 28ی ئازاری 2017، مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان
وه‌زاره‌تی داد
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: رۆژی یه‌كشه‌ممه و دوو شه‌ممه 3 و 4ی نیسانی 2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت، رۆژی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه 4 و 5ی ئازاری 2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.
AM:08:53:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 25301
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت