ئەمڕۆ ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی کۆدەبێتەوە
وێستگە نیوز -
بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نەخشە رێگاکەی یەکێتی، ئەمڕۆ ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆدەبێتەوە.
له‌تیف نێروه‌یی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندووە، ئەنجومەنی ناوەند بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نەخشە رێگاکەی یەکێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئازاری ٢2017 کۆدەبێتەوە، بەمەبەستی دەربازبوون لەو قەیرانانەی هەرێمی کوردستان تێی کەوتووە.
وتیشی: "ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌باره‌ی ورده‌كاری چۆنێتی جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ڕێگا كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم گفتوگۆی جدی دەکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکەی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند ته‌واوكه‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌بێت.
پاش زنجیرەیەک کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی وسەرکردایەتی یەکێتی، رۆژی 13ی ئەم مانگە و لەدوا کۆبوونەوەیدا ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نەخشەرێگای حزبەکەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم پەسەندکرد.
AM:09:37:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 1725
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت