له رووداوێكی هاتوچۆدا كه‌سێك گیانی له ده‌ستدا
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی هاتوچۆی گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌یانی ئه‌مڕۆ له رووداوێكی هاتوچۆدا له سه‌ر رێگه‌ی كه‌لار – كفری، كه‌سێك گیانی له ده‌ستدا.
كارزان مه‌جید، وته‌بێژی هاتوچۆی گه‌رمیان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 26ی ئازاری 2017، رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌لار - كفری نزیك ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری مازداو ئۆتۆمبێلێكی جۆری كرایزله‌ر (ئۆباما) روویدا".
راشیگه‌یاندووه: "به‌وهۆیه‌وه شۆفێری ئۆتۆمبێلی مازداكه گیانی له ده‌ستدا".
PM:12:43:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 15613
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت