فیلمی سه‌مای ئه‌سپه‌كان خه‌ڵاتێكی تری برده‌وه
وێستگه نیوز ـ
فیلمی سه‌مای ئه‌سپه‌كانی ده‌رهێنه‌ر سه‌ردار خه‌لیل، خه‌ڵاتی باشترین فیلم له وڵاتی رۆمانیا به ده‌ستهێنا، ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ش زانیاری له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌داته خوێنه‌ران.
سه‌ردار خه‌لیل، ده‌رهێنه‌ری فیلمی سه‌مای ئه‌سپه‌كان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: فیلمی سه‌مای ئه‌سپه‌كان له به‌رهه‌می به‌شی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانیه بۆ جاری سێیه‌م خه‌ڵاتی (باشترین فیلم)ی له وڵاتی رۆمانیا به ده‌ستهێنا.
روونیشیكرده‌وه: پێشترین فیلمه‌كه دوو خه‌ڵاتی دیكه‌ی له وڵاتی فه‌ره‌نسا به ده‌ستهێناوه، له‌وانه خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان و خه‌ڵاتی باشترین به‌رهه‌م بووه، له ناوخۆی وڵاتیشدا له به‌شداری فێستیڤاڵی دهۆكی كردووه و له به‌شی سه‌ره‌كی پێشبڕكێدابووه.
له باره‌ی ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه‌وه وتی: "فیلمه‌كه باسی ساڵی 1991 ده‌كات كه تیایدا راپه‌ڕین له لایه‌ن كورده‌وه ئه‌نجامدرا، ئه‌م كۆمه‌ڵه كه‌س كه‌له عه‌ره‌ب و كورد و پێكهاته‌كانی دیكه پێكهاتوون سه‌ربازی سوپای ئه‌وكاتی عیراقن، له ناوچه‌یه‌كی سنووری نێوان عیراق و ئێرانن په‌یوه‌ندییان به حكومه‌ته‌وه ده‌پچڕێت".
روونیشیكرده‌وه: ئه‌و سه‌ربازانه روو له ئێران ده‌كه‌ن و له رێگه تووشی برسێتی و پیا ته‌قینه‌وه‌ی مین ده‌بن، ئاگایان له‌وه نیه كورد له باشوور دژی به‌عس راپه‌ڕیوه، به‌ڵام دوای 25 رۆژ كه كورد جارێكی دیكه تووشی كۆڕه‌و ده‌بێته‌وه و ئه‌وانیش كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه، سه‌ربازی عیراقی هاتووه‌ته‌وه بۆ ناو شاره‌كان.
سه‌ردار خه‌لیل ئه‌وه‌شی باسكرد: "له‌و فیلمه‌دا ویستوومانه ئه‌و په‌یامه بده‌ینه بینه‌ری كورد، كه‌له هه‌ر ئانوساتێكدا بێت دوژمنه‌كانی كورد ده‌كرێت به به‌رگێكی نوێوه ده‌ربكه‌ونه‌وه، وه‌ك ئێستاش له بڕینی به‌شه بودجه‌و پێشێلكردنی مافه‌كانی كورددا له عیراقی دوای به‌عس ده‌بینرێت".
راشیگه‌یاند: زۆرێك له فێستیڤاڵه جیهانییه‌كان له به‌شی پێشبڕكێ وه‌رگیراوه و كاری بڵاوكردنه‌وه به‌رده‌وامه به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی.
PM:03:43:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 5913
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت